گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤایرۆسى کۆرۆنا چەندێک لەسەر پارە دەمێنێتەوە؟

2020.10.12 - 11:33
App store icon Play store icon Play store icon
ڤایرۆسى کۆرۆنا چەندێک لەسەر پارە دەمێنێتەوە؟

ناس کورد- 

بەگوێرەى نوێترین توێژینەوەى زانستى لەسەر کۆرۆنا، ئەو ڤایرۆسە تواناى مانەوەى بۆ ماوەیەکى درێژ لەسەر ڕووبەرى پارەى کاغەزى هەیە و لەو ڕێگەیەشەوە بەئاسانى دەتوانێت پەتاکە بۆ کەسانى تر بگوزارێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى بلۆمبێرگى ئەمەریکى بڵاوى کردەوە، بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى  پزیشکى، ڤایرۆسى کۆرۆنا دەتوانێت بۆ ماوەى چەند هەفتەیەک لەسەر پارەى کاغەزى بمێنێتەوە و هەروەها بۆ ئەو ماوەیەش تواناى گواستنەوەەى پەتاکەى بۆ کەسانى تر هەیە لەرێگەى بەرکەوتنیان لەگەڵ ئەو پارانەدا.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، توێژەرانى ناوەندى ئۆسترالی بۆ بەرەنگاربونەوەى نەخۆشیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە :" ڤایرۆسەکە کە لەناوەندى زانستیدا بەکۆڤ 2 ناسراوە،  تواناى مانەوەى بۆ ماوەى 28 ڕۆژ هەیە  لەسەر چەند تەنێکى نەرم بۆ نمونە شوشە و شاشەکانى مۆبایل و پارەکان و پلاستیکەکان، لە پلەى گەرمى ئاسایى ژوورێکدا یاخود لەشوێنێکدا  پلەى 20 ى سەدى بێت".

 

لەسەر ئەو بنەمایەش، بەبەراورد بەڤایرۆسى ئەنفلۆنزاى ئاسایى کە بۆ ماوەى 17 ڕۆژ دەمێنێتەوە ڤایرۆسى کۆرۆنا مانەوەکەى لەسەر تەنەکان درێژترە.

 

هەر بەگوێرەى توێژەرانى بوارەکە، کاتێک پلەکانى گەرمى دەگەنە 40 پلەى سەدى ئەوا مانەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ئەو تەنانە  بەشێوەیەکى بەرچاو کەمتر دەبێتەوە و ماوەى مانەوەکەى دەبێتە کەمتر لەڕۆژێک یاخود بەخێرایى لەسەر ئەو تەنانە لەناودەچێت.

 

توێژینەوەکە کە لەگۆڤارى فیرۆلۆجی تایبەت بەزانستى پەتاکاندا بڵاوکراوەتەوە، باسى لەوەش کردوە، ڤایرۆسى کۆرۆنا لەکەشوهەوایەکى ساردا زیاتر دەمێنێتەوە ئەوەش بەو واتایەى کە وەزرى زستان بەرەنگاربونەوەى ڤایرۆسەکە سەخترە وەکو لەوەرزى هاوین.