گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای گەمارۆکان پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران هانای بۆ بەغدا هێنا

2020.10.12 - 11:21
App store icon Play store icon Play store icon
دوای گەمارۆکان پارێزگاری بانکی ناوەندی ئێران هانای بۆ بەغدا هێنا

ناس کورد- 

دواى گەمارۆکانى بۆ سەرجەم بانکە داراییەکانى ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە، عەبدولناسر هیمەتى، بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى ئێران سەردانى بەغدا دەکات و ئامانج لەسەردانەکەش وەرگرتنى دراوى دۆلارە لەمامەڵە بازرگانیەکانى ئەو وڵاتە  لەگەڵ عێراق و هەروەها  لابردنى کۆمەڵێک بەربەستى دارایى تر.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاژانسى ئێرناى ئێرانى (12ى تشرینى یەکەمى 2020) بڵاوى کردەوە" سەردانەکەى هیمەتى بۆ عێراق بۆ گفتوگۆکردنە لەگەڵ بەرپرسانى بانکەکانى عێراقدا".

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، سەردانەکەى هیمەتى و شاندە یاوەرەکەى بۆ تاوتوێ کردنى وەرگرتنەوەى شایستە داراییەکانى ئێرانە لەمامەڵە بازرگانیەکانیدا لەگەڵ عێراق وهەروەها بۆ ئەوەى قەرزەکانى ئێران لەلایەن عێراقەوە بەدراوى قورس (دۆلار) بدرێتەوە.

 

ئاژانسى تەسنیمى ئێرانیش لەسەر زارى هیمەتیەوە بڵاوى کردەوە" لەسەردانەکانى پێشووماندا بۆ عێراق پێداچوونەوەمان بە دۆخى وەرگرتنەوەى پارەکانى ئێران کرد و بۆ لەمەودواش ئەگەرى ڕزگاربونى سەرچاوەى داهاتى ئێرانى لەچەند تەنگەژەیەک لەو وڵاتە هەیە بۆ ئەوەى بچێتە  ئاستێکى بەرزترەوە و سەردانى تریش ئەنجامدەدەین".