گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەڕی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەموسڵ گەرم دەبێت

2020.10.12 - 11:03
App store icon Play store icon Play store icon
شەڕی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەموسڵ گەرم دەبێت

ناس کورد-

لەسەر چۆنییەتی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای نەینەوا مشتومڕ و كێبەركێ لەنێوان چەند گروپێكی پارێزگاكە و نوێنەرەكانی لەبەغدا گەرم بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى  بەدواداچوونێكی شەرقولئەوسەت (12ى تشرینی یەکەمى 2020) بڵاوكراوەتەوە و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە، بەستنەوەی ناوشاری موسڵ كە 52% دانیشتوانی پارێزگاكە پێكدەهێنێت بەهەندێ شارۆچكەی ناموسوڵمانی وەك بەعشیقە و تلكێف ناڕەزایی لای هەندێك چالاكی سیاسی شارەكە دروستكردووە، هەندێكیتر لەخەمی پاراستنی بەرژەوەندییە ئابورییەكانی حیزبەكانیاندان بەتایبەت كە حكومەتی فیدراڵی بڕی 40 ملیاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی شارەكە تەرخان كردووە.

 

هەندێ چاودێری سیاسی كە قسەیان بۆ رۆژنامەكە كردووە باس لەوە دەكەن لە موسڵی پاش داعش شەڕی ئابووری و بۆندی پرۆژەكان تێكەڵ بە سیاسەت و هەڵبژاردن بووە و هەموو كات لەسەرجەم پارێزگاكان گەرمترە و پێش هەمووشیان گەرم بووە.

 

لە دوا دابەشكردنی جێگە مشتومڕی بازنەكانی هەڵبژاردن نەینەوا 8 بازنەی هەڵبژاردنی بۆ دیاری كراوە، لەبارەی دابەشكردن و وردكردنەوەشی كێشە و مشتومڕی زۆر لەنێوان پێكهاتەكانی هەیە.

 

لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا (شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2020) دەنگ درا لەسەر دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنەکان بەسەر 83 بازنەی هەڵبژارندا، هەرچەندە بەشێک لە کوتلەکان ناڕازیی بوون و دانیشتنەکەیان جێهێشت. 

 

سەعید کاکەیی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و شارەزا لە هەڵبژاردنەکان لە نوسینێکدا ڕایگەیاند: " دابەشکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردنەکان بەسەر ٨٣ بازنەی ھەڵبژاردندا بۆ گەرەنتیکردنی سەرکەوتنی ٨٣  کورسی ژنانە لە کۆی ٣٢٠ کورسی پەرلەمانی ئێستای عێراق".

 

بەوتەی سەعید کاکەیی، ھەرچی پارێزگاکانی ناوچە جێناکۆکەکانە، ئەوا بریتی دەبن لە ٥٦ بازنەی ھەڵبژاردن و بەم شێوەیەی خوارەوە دابەشدەکرێن: 

 

١- پارێزگای نەینەوا ؛ ٣١ کورسی، ھەشت بازنە. 

 

٢- پارێزگای دیالە؛ ١٤ کورسی، چوار بازنە . 

 

٣- پارێزگای کەرکوك؛ ١٢ کورسی، سێ بازنە . 

 

٤- پارێزگای سەلاحەدین؛ ١٢ کورسی، سێ بازنە .