گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەی پێنج مانگی دیکەی فەرمانبەرانی هەرێم پاشەکەوت کرا

وەزارەتی دارایی داوای لە گەنجینەکان کرد لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن

2020.10.12 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی داوای لە گەنجینەکان کرد لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن

ناس کورد-

بەفەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی سێ مانگی کابینەی هەشتەم و دوو مانگی ئەم کابینەیەی پاشەکەوت کرد و وەزارەتی دارایی داوای لە گەنجینەکان کرد، لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی درایی و ئابوریی هەرێم (12ی تشرینی یەکەمی 2020) بەناس کوردی ڕاگەیاند :"وەزارەتی دارایی فەرمانی بە گەنجینەکان کردووە لیستی موچەی مانگی نۆ ئامادە بکەن، بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە".

 

وتیشی :"بەوپێیەش سێ موچەی کابینەی هەشتەم و دوو موچەی ئەم کابینەیەش پاشەکەوت دەکرێت و ئەم مانگە موچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت".

 

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش كرد :"پێدەچێت بەو هۆیەوە موچەی ئەم مانگە زیاتر دوا بکەوێت، ئەوەش بەو پێیەی پێشتر لیستی موچەی مانگی نیسان ئامادە کرابوو، بەڵام ئەوە هەڵدەوەشێتەوە و لیستێکی نوێ ئامادە دەکرێت، ئەوەش لانیکەم دوو ڕۆژی پێدەچێت".

 

 ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی (7ی تشرینی یەکەمی 2020)،  ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای لە وەزارەتی دارایی کرد ئامادەکاری بکات بۆ ئەوەی چیتر بە خۆگونجاندن لەگەڵ خشتەی دابەشکردنی موچەی عێراق، موچە دابەش بکات.

 

پێشتریش سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بەناس کوردی ڕاگەیاندبوو، ئەو موچەیەی چاوەڕوان دەكرێت لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابەش بكرێت، هاوشێوەی بەغدا موچەی مانگی ئەیلول دەبێت، ئەوەش ئەو "خۆگونجاندن"ەیە كە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی بۆ راسپاردوە. 

  

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردبوو، بڕیارەکە لەسەر داوای حكومەتی عێراق بووە و بە نوسراو بەحكومەتی هەرێمی وتوە ئەو موچەیەی دەینێرین موچەی مانگی نۆیە و دەبێت لە هەرێمی كوردستانیش بۆ موچەی مانگی نۆ خەرج بكرێت.