ناس کورد-
لەپارێزگاى دیالە ئەفسەرێکى پلە باڵاى سەربازى عێراق بەپلەى عەمید ڕوکن لەلایەن ئەفسەرێک بەپلەى عەقید، دەکوژرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئەمنی لەشارى دیالە بەناس کوردى ڕاگەیاند "ئەفسەرێکى باڵا بەپلەى عەقید هەستاوە بەکوشتنى ئەفسەرێکى پلە باڵاتر کە پلەکەى عەمید ڕوکنە و فەرماندارى یەکەیەکى مەشق و ڕاهێنانى کەرکوش بووە لە شارۆچکەى بەلەدروسى خۆرهەڵاتى شارى دیالە و ڕوداوەکەش لەناو بارەگاکەى خۆیدا بووە".
ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد" دواى کوشتنى عەمید ڕوکنەکە، عەقیدەکە هەوڵى خۆکوشتنى خۆیداوە و فیشەکێکى ناوە بەسەریەوە و دواتر بەبریندارى گەیەنراوەتە نەخۆشخانەى ناوچەکە".