گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاهور شێخ جەنگى بەر لە مەسرور بارزانى گەیشتە راپەڕین 

2020.10.12 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
لاهور شێخ جەنگى بەر لە مەسرور بارزانى گەیشتە راپەڕین 

ناس کورد- 

میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاوى کردەوە، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی سنووری ئیدارەی راپەڕین بەسەردەكاتەوە و چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات، هاوکات بڕێك پارەش بۆ نەخۆشخانەی چوارقوڕنە تەرخان دەكات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

میدیای فەرمیی یەکێتی (12ى تشرینى یەکەمى 2020) بڵاویکردەوە :"ئەمڕۆ (دووشەممە) لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كێشە و گرفتەكان، سنووری ئیدارەی راپەڕین بەسەر دەكاتەوە و لەگەڵ مەڵبەند و كۆمیتە و كەسایەتی و یەكە ئیدارییەكان و جەماوەری سنوورەكە كۆدەبێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "هەر لە سەردانەکەیدا لاهور شێخ جەنگی بڕێك پارە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە چوارقوڕنە تەرخان دەكات".

 

سەردانەکەى هاوسەرۆکى یەکێتى لەکاتێکدایە، پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڵێنیدا کە بەمنزیکانە سەردانی سنوریی ئیدارەی ڕاپەڕین بکات بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە کێشە و گیروگرفتەکانی ئیدارەکە.