ناس کورد-
عەلى باباجان، جێگرى سەرۆک وەزیرانى پێشوترى تورکیا ڕایگەیاند، حزبى دەسەڵات و هاوئاوازە باڵا بچوکەکانى وڵات بەرەو شوێنێکى هەڵە پەلکێش دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەمیانەى کۆنگرەى دامەزراندنى حزبە نوێیەکەیدا عەلى باباجان، جێگرى پێشوترى سەرۆک وەزیران و سەرۆکى پارتى دیموکرات و پێشکەوتنى تورکیا حکومەتى تورکیاى بەوە تۆمەتبار کرد کە کێشەى کورد سەرلەنوێ لەو وڵاتەدا زیندوو دەکاتەوە.
باباجان وتى :"بەداخەوە ئەم ڕژێمە و هاوبەشە کورتە باڵاکانى سەرلەنوێ کێشەى کوردیان زیندوو کردوەتەوە، فشارکردنیان بۆ سەر زمانى کوردى دەستپێکردوەتەوە، ناکرێت کارى گرنگى دەوڵەت قەدەغەکردنى زمانى کوردى ولازى و زازاییەکان بێت".
ڕەخنەى توندیشى لەپەکخستنى سەرۆک شارەوانیە هەڵبژێردراوەکانى هەدەپە لەلایەن حکومەتەکەى ئاکپارتیەوە گرت و وتیشى :" گەر ئێوە ئازان دەى لەمڕۆ بەدواوە هەڵبژاردنى گشتى ئەنجام بدەن".
باباجان لەشارى دیاربەکرەوە جەختى لەوەش کردەوە، تورکیا پێویستى بەوە هەیە دادپەروەریى تێیدا بچەسپێنرێت بۆ ئەوەى ببێتە وڵاتێکى زیاتر خۆشگوزەرانى و ئەوانیش کار بۆ ئەوە دەکەن.
عەلى باباجان یەکێکە لەسیاسیە دیارەکانى تورکیا و وەزیرى پێشووى ئابوورى ئەو وڵاتە بوو و بەهۆى ڕەخنەکانى لەئەردۆگان ساڵى پار دەستى لەپۆستەکەیى و پارتى داد و گەشەپێدان، کێشایەوە.