ناس کورد-
پڕۆژە یاساى جێگرەوەى بودجەى 2020 لەلایەن حکومەتى عێراقەوە گەیشتە لیژنەى دارایى پەرلەمان.
پڕۆژەکە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە ئامادە کراوە و پڕۆژە یاساى داهات و خەرجییەکانى ئەو چوار مانگەى ئەمساڵ کە ماوەتەوە، لەخۆدەگرێت.
ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاندوە، پڕۆژە یاساى کورتهێنانى دارایى لەشوێن یاساى قەرزەکان و قەرەبووکردنەوەیە بۆ پڕۆژە یاساى ساڵى 2020.