گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی ناوخۆ شەهیدانە بۆ قوربانیانی كۆرۆنا دەبڕێتەوە

2020.10.12 - 08:55
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆ شەهیدانە بۆ قوربانیانی كۆرۆنا دەبڕێتەوە

ناس کورد-

وەزیرى ناوخۆى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئەو فەرمانبەرانەى وەزارەتەکەى کە بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە وەک شەهید هەژمارکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عوسمان غانمى، وەزیرى ناوخۆى عێراق (12ى تشرینى یەکەمى 2020) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "ئەو فەرمانبەرانەى وەزارەتى ناوخۆ کە بە ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە وەک شەهید هەژمار دەکرێن و سەرجەمى شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج دەکرێت".

 

وتیشى، ڕێنمایى پێویستمان دەرکردووە لەبارەى بەڕێوەچوونى مامەڵەکانیان و هەژمارکردنیان وەک شەهید و خەرجکردنى سەرجەمى شایستە داراییەکانیان بە خەرجییەکانى کاتى مانەوەیان لە نەخۆشخانە و هەروەها خەرجکردنى دەرماڵەى خواردن بۆیان.