گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى وەزارەتى تەندروستى لەبارەى بەکارهێنانى پلازماى خوێن بۆ توشبووانى کۆرۆنا

2020.10.12 - 08:42
ڕونکردنەوەى وەزارەتى تەندروستى لەبارەى بەکارهێنانى پلازماى خوێن بۆ توشبووانى کۆرۆنا

ناس کورد-

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕونکردنەوەیدا لەبارەى بەکارهێنانى پلازماى خوێن بۆ توشبووانى کۆرۆنا و جەختى لەسەر بەردەوامبوونى بەکارهێنانى ئەو چارەسەرییە کردەوە.

 

سەیف بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق (12ى تشرینى یەکەمى 2020) لەلێدوانێکى بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق ئاماژەى بەوە کرد "وەزارەت بەردەوامە لە بەکارهێنانى پلازماى خوێن بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى کۆرۆنا و ئەو هەواڵانەى کە باس لە ڕاگرتنى ئەو چارەسەرییە دەکەن ڕاست نیین".

 

سەیف رونیکردەوە، کارکردن بە بەکارهێنانى پلازماى خوێن لە بانکى خوێنى نیشتیمانى لە سەرجەمى پارێزگاکان بەردەوامى هەیە.

 

ئاماژەى بەوەش کرد، بەکارهێنانى پلازما ئەزموونێکى چارەسەرییە و جگە لە عێراق لە سەرتاسەرى جیهان بەکاردەهێنرێت.

 

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەزموونى بەکارهێنانى پلازماى خوێنى چاکبووان لە کۆرۆنا لە چارەسەرکردنى ئەوانەى تووشى پەتاکە بوون سەرکەوتنى بەدەستهێناوە و توانیوویەتى بەرگرى لەشى توشبوو بە پەتاکە بەرز بکاتەوە.