ناس کورد-
کۆمپانیاى نێتفلێکسى ئەمریکى بۆ بەرهەمهێنانى فیلمى تەلەفزیۆنى ڕایگەیاند، فیلمى "موسڵ" لەمانگى داهاتوودا لەماڵپەڕەکەى پەخشدەکرێت، کە یەکەم فیلمى جیهانییە بە شێوەزارى عێراقی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فیلمەکە لەلایەن ماسیۆ کارناهانەوە کارى دەرهێنانى بۆ کراوە، دەرهێنەرى عێراقى محەمەد دەراجى و چەند هونەرمەندێکى دیکە بەشدارن تێیدا.
فیلمەکە باس لە رووداوەکانى چیرۆکێکى راستەقینەى ژمارەیەک پۆلیسى عێراقى دەکات کە دژى داعش دەجەنگن بۆ رزگارکردنى موسڵ لەدەست داعش.
چیرۆکەکە لەلایەن تیمێکى رۆژنامەى نیۆیۆرکەرى ئەمریکییەوە ئامادەکراوە و بڵاوکراوەتەوە و سەرنجى دەرهێنەرەکەى راکێشاوە کە دەڵێت "گریاوە" کاتێک خوێندویەتییەوە.
فلیمەکە بە زمانى عەرەبی و شێوەزارى عێراقییە، بەوەش دەبێتە یەکەم فلیمى جیهانى کە بەو شێوەیە دەرهێنرابێت.