گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جموجۆڵى بازرگانى لە دەروازەکانى هەرێم ’گەیشتووەتەوە ئاستى ساڵى ڕابردوو’

2020.10.11 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
جموجۆڵى بازرگانى لە دەروازەکانى هەرێم ’گەیشتووەتەوە ئاستى ساڵى ڕابردوو’

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى گشتى گومرگ لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، جموجۆڵى بازرگانى لە دەروازەکانى هەرێم ئاسایی بووەتەوە و گەیشتووەتەوە ئاستى ساڵى ڕابردوو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ساماڵ عەبدوڕەحمان (11ى تشرینى یەکەمى 2020)  بە ناس کوردى ڕاگەیاند، جموجۆڵى بازرگانى بەرەو باشبوون چووە، دواى چەند مانگێک لە کەمبوونەوەى بەهۆى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناوە.

 

وتیشى "لەکاتى سەپاندنى رێوشوێنەکاندا لەنێوان 50-60% قەبارەى بازرگانى لەخاڵە سنورییەکان رووى لەکەمبونەوە کردبوو، بەڵام ئێستا ئاسایی بووەتەوەو گەڕاوەتەوە ئاستى ساڵى ڕابردوو".

 

ساماڵ عەبدوڕەحمان باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا لەخاڵە سنورییەکان لەسەرجەم سێکتەرەکاندا کەلوپەل هاوردە دەکرێت، لەکاتێکدا لەچەند مانگى ڕابردوودا چەند جۆرە کەلوپەلێک هاوردە دەکرا.

 

لە مانگى شوباتى ئەمساڵەوە و بۆ ماوەى چەند مانگێک قەبارەى جموجۆڵى بازرگانى هەرێم بەڕێژەیەکى بەرچاو رووى لەدابەزین کرد، دواى ئەوەى بەهۆى سەرهەڵدانى کۆرۆناوە دەروازە سنورییەکان داخران و تەنها بۆ چەند سێکتەرێک رێگە بە جوڵەى بازرگانى درا.  

 

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى لە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم لە ئابى ڕابردوودا بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا قەبارەى جموجۆڵى بازرگانى هەرێم 20% بۆ 30% کەمیکردووە بەراورد بە هەمان ماوەى ساڵى ڕابردوو".  

  

وتیشى، "لەمانگى شوباتى ئەمساڵ تا ناوەڕاستى مانگى حوزەیران تەنها دوو بۆ سێ سێکتەتر چالاکبوون، لەوانەى هاوردەکردنى کەلوپەلى خۆراک و پزیشکىن بەڵام لەو کاتە بەدواوە سێکتەرەکانى دیکەش چالاکبوونەتەوە وەکو پیشەسازى و کەلوپەلى ئینشائی".  

   

بوژانەوەى جموجۆڵى بازرگانى دواى هەڵگرتنى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا هات لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە لەچەند مانگى ڕابردوودا و کردنەوەى دەروازەکان بەرووى جموجۆڵى بازرگانیدا.