گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سى ئێن ئێن: سياسەتەكانى دەرەوەى ئەردۆگان خەريكە دەگاتە ڕێگەيەكى داخراو

2020.10.11 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
سى ئێن ئێن: سياسەتەكانى دەرەوەى ئەردۆگان خەريكە دەگاتە ڕێگەيەكى داخراو

ناس کورد- 

تۆڕى هەواڵى (سى ئێن ئێن)ى ئەمريكى بڵاوى کردەوە، سياسەتەكانى دەرەوەى ڕەجەب تەيب ئەردۆگان سەرۆك كۆمارى توركيا خەريكە دەگاتە ڕێگەيەكى داخراو، ئەوەش بەچەند هۆكارێك لەوانەش داڕمانى ئابورى و پەراوێزخستنى لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

تۆڕى CNN لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەى بەوەداوە، سياسەتەكانى دەرەوەى ئەردۆگان خەريكە دەگاتە ڕێگەيەكى داخراو و ئەوەش ئەنجامى بەردەوامى داڕمانى ئابورى توركيا و دابڕانى نێودەوڵەتيەكەيەتى كە ئەو وڵاتە بەهۆى ئەو سياسەتەوە بەدەستيەوە دەناڵێنێت.

 

تۆڕەكە هێماى بۆ ئەوەشكردوە، ماوەى دوو دەيەيە ئەردۆگان چەندين هەنگاوى ناوە بۆ بەهێزكردنى پێگەى توركيا لە جيهاندا، نزيكبوو لەوەى خواستەكانى بهێنێتە دى لە ڕێگەى ئەو سەركەوتنانەى گروپەكانى سەر بەو وڵاتە بەدەستيان هێنا لە دەوڵەتانى ناوچەكە لە چەند ساڵى سەرەتاى بەهارى عەرەبيدا.

 

ئەوەش هاتوە، بەڵام لە ئێستادا ئەردۆگان تەنها چەند هاوپەيمانێكى ماوە ئەوانيش قەتەر، سۆماڵ و حكومەتى ويفاقى نيشتمانى لە ليبيا، هەروەها توڕەيى بەرامبەرى لە زۆرينەى دەوڵەتانى عەرەبى ئيسلامى و ئەوروپيەكان زيادى كردوە، لەنێويشياندا ميسر، ئيمارات، فەرەنسا، يۆنان و قوبرس.

 

CNN ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، ئەردۆگان زەبرى تريشى بەركەوت وەك بڵاوبونەوەى كۆرۆنا و بەردەوامى داڕمانى ئابورى و زيادبونى دابڕانە نێودەوڵەتيەكەى، سەركەوتوو بوو لە باشتركردنى ژيانى توركەكان لەچەند ساڵى سەرەتاى دەسەڵاتيدا، بەڵام دواتر ئابورى ئەو وڵاتە تێكچوو و ليرە بەشێكى زۆرى نرخەكەى لەدەستدا و قەرزە گشتيەكان زياديان كرد و هەڵاوسان بەشێوەيەكى گەورە زيادى كرد، پێسبينى ئەوەش دەكرێت ئابورى توركيا ساڵى داهاتوو پاشەكشەى زياتر بەخۆيەوە ببينێت.