گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هۆکارى چاکبوونەوەوە بۆ وێرانکردن

توێژینەوەیەکى نوێ بیروڕایەکى لەبارەى بەرگرى و دژە تەنى کۆرۆناوە پێچەوانە کردەوە

2020.10.11 - 23:20
توێژینەوەیەکى نوێ بیروڕایەکى لەبارەى بەرگرى و دژە تەنى کۆرۆناوە پێچەوانە کردەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیەکى نوێ بیروڕایەکى زانایانى لەبارەى بەرگرى دژى کۆرۆنا پێچەوانە کردەوە و دەڵێت لەهەندێکدا دەگۆرێت بۆ وێرانکەر نەک هۆکارى چاکبوونەوە.

 

گۆڤارى (ساینس ئەلیرت) لەدوایین بڵاوکراوەیدا بڵاویکردەوە، بەپێی توێژینەوەیەکى نوێ، کۆرۆنا گۆڕانکاری لە سیستەمى بەرگریدا دروستدەکات لەلاى هەندێک کەس و دەبێتە هۆى ئەوەى هاوشێوەى کۆرۆنا ببێتە جێگەى مەترسی.

 

ماسیو وودرودف توێژەرى تایبەتمەندى زانستى بەرگرى جەستە لە زانکۆى ئیمورى و بەشدار لە توێژینەوەکە دەڵێت "لەهەڵەدا بووین لەو بارەیەوە".

 

بەپێی توێژینەوەکە، ڕۆڵى بەرگرى جەستە لاى هەندێک لە هۆکارى چاکبوونەوەوە دەگۆڕێت بۆ وێرانکردن، ئەو دژە تەنانەى کە دروستیدەکات دەبنە هۆى جەڵتەى خوێن و هەوکردنى هەندێ لە ئەندامەکان.

 

سیستەمى بەرگرى جەستە کارى سەرەکى بەرەنگاربوونەوەى هێرشى ڤایرۆسەکانە، بەڵام ئەو پڕۆسەیە پێویستى بە نزیکەى دوو هەفتە هەیە و لەکاتى توشبوونى توند دەکەوێتە نێوان ژیان و مردنەوە.