گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق لەبارەى کرێکارى بیانییەوە داوایەک لە هەرێمى کوردستان دەکات 

2020.10.11 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەبارەى کرێکارى بیانییەوە داوایەک لە هەرێمى کوردستان دەکات 

ناس کورد- 

وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى  عێراق داوا لەهەرێمى کوردستان دەکات ڕێگا نەدات بەشێوەیەکى نایاسایى کرێکارى بیانی لەسنورەکانیەوە بێنە ناو عێراقەوە و مافى مانەوەش تەنها بدرێتە ئەوانەى کە سود لەپسپۆڕییەکانیان وەردەگیرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکدا (11ى تشرینى یەکەمى 2020) وەزارەتى کاروکاروبارى عێراق ئاماژەى بەوە کرد، لەمیانەى سەردانەکەیدا بۆ هەرێمى کوردستان، عادل ڕەکابى وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆى هەرێمدا کۆبووەتەوە و کۆمەڵێک پرسى هاوبەش تاوتوێ کراوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لەکۆبونەوەکەدا وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، هاتنى کرێکارى بیانى کاریگەرییەکى گەورەی لەسەر هێزى کارى نیشتیمانى دروستکردووە و بەشداریان لەوەرگرتنى هەلى کارى ناوخۆیدا لەسەر حسابى کرێکارى خۆماڵى کردووە و دەبێت ڕێگەیەک بۆ هاتنە ناوەوەیان بەشێوەیەکى نایاسایى لێ بگیرێت.

 

وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى عێراق بەگرنگیشى زانیوە بۆ ئەو مەبەستە یاسای ڕەخساندنى هەلى کار بە ڕێژەى 50% بۆ ناوخۆیى و بیانی بخرێتەوە گەڕو مافى نیشتەجێ بوونیش لەهەرێمەوە تەنها بەو کرێکارانە بدرێت کە سود لەپسپۆڕییەکەیان لەبازاڕى کارى عێراقیدا وەردەگیرێت.