گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەى سەرکردەیەکى یەکێتى لەبارەى ’نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئەندامانى ئەنجومەنى سیاسى’

2020.10.11 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوەى سەرکردەیەکى یەکێتى لەبارەى ’نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ئەندامانى ئەنجومەنى سیاسى’

ناس کورد- 

دواى بڵاوبونەوەى دەنگۆى ئامادەكردنى نامەى دەستلەكاركێشانەوە لەلايەن چەند ئەندامێكى ئەنجومەنى سياسى يەكێتى، ئەندامێكى سەرکردایەتى ئەو حزبە دەڵێت "تائێستا هيچ شتێكمان لەو بارەيەوە نەبيستوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

زوبێر عوسمان، ئەندامى سەركردايەتى يەكێتى  لەلێدوانێکى تایبەت بە ناس کوردى وت "هيچ زانياريەكم لەو بارەيەوە نييە و نەميستوە هيچ كەس نامەى دەستلەكاركێشانەوەى ئامادە كردبێت، نە هەڤاڵانى ئەنجومەنى باڵاى سياسى نە هيچ هەڤاڵێكى كرد".

 

(9ى تشرينى يەكەمى 2020) ڕۆژنامەى ئاژانس میدیاى هاوسەرۆکى يەكێتى بڵاويكردەوە "پێنج ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بە سەرۆكی ئەنجومەنەوە "كۆسرەت رەسوڵ عەلی" بەبیانوى ئه‌وه‌ى دەسەڵاتەكانیان تەشریفاتی و كەمه‌ لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیدا نوسراوی دەستلەكاركێشانەوەیان ئامادەیە".  

 

بەگوێرەى ڕۆژنامەکە، ئەنجومەنەکە داواى کردوە ئەگەر سەركردایەتی حزب مافی ڤیتۆیان پێ‌ نەدات لە بڕیارە چارەنوسازەكانداو دەسەڵاتەکانیان پرۆتۆکۆڵی بێت، ئەوا بە كۆمەڵ دەستبەرداری پۆستەكانیان دەبن.  

  

ئەنجومەنى باڵاى سیاسى یەکێتى پێکهاتوون لە "کۆسرەت رەسوڵ عەلى، سەرۆکى ئەنجومەن" و "شێخ جەعفەر مستەفا، عومەر فەتاح، حاکم قادر، مەلا بەختیار، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەرسەلان بایز، عەدنان موفتى، دلێر سەید مەجید" ئەندامان، ئەرك و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى یەکێتى بریتییە لە "پێشكەشكردنی راسپاردە، نێوەندگیری بۆ گرفت و كێشەكان، پێشنیازكردنی رێكارەكانی چارەسەر".