گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەک بۆ ناس کورد: بڕیارى خەرجکردنى 320 ملیارەکە لە بەغداوە نەدراوە

2020.10.11 - 21:52
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەک بۆ ناس کورد: بڕیارى خەرجکردنى 320 ملیارەکە لە بەغداوە نەدراوە

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە بەناس کوردى راگەیاند "ئەو بڕە پارەیەى کە مانگانە بەغدا بۆ پێدانى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان خەرجى دەکات، تائێستا بڕیارى خەرجکردنى نەدراوە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەش هێمای بۆ ئەوە كرد كە چاوەڕوانی گەیشتنی پارەكەن و بەگوێرەی رێككەوتن دەبێت عێراق ئەو پارەیە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

 

ئەوەش لەكاتێكدا، ئێوارەی (11ى تشرینى یەکەمى 2020) وا بڵاوكرایەوە كە بڕیارى خەرجکردنى 320 ملیارەكەی بەغدا گەیشتۆتە هەولێر.

 

حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوەڕێی گەیشتنی ئەو بڕە پارەیەیە لە بەغداوە بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی موچە كە تاوەكو ئێستا سێ موچەی ئەمساڵی دابەش كردوە و نزیکەى دو مانگە فەرمانبەران چاوەڕێی موچەی مانگی چوارن.

 

لەدواین کۆبوونەوەیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم داوای لە بەغدا کرد ئەو بڕە پارەیە بنێرێت تاوەکو بتوانێت موچەى فەرمانبەران بە لێبڕینی 18% دابەش بکات.