گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى سەرۆكى پێشوترى دەستەى نەزاهە لەبارەى ليژنەى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى 

2020.10.11 - 21:20
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى سەرۆكى پێشوترى دەستەى نەزاهە لەبارەى ليژنەى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى 

ناس کورد- 

دادوەر ڕەحيم عگێلى سەرۆكى پێشوترى دەستەى نەزاهەى عێراق ڕایگەیاند، ليژنەى باڵاى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى بە بوێرييەوە ڕاوەدونانى گرنگ و كاريگەر ئەنجامدەدات، هەروەها ئاسۆى داواكاريەكانى گەل لە دۆسیەى گەندەڵيدا زۆر بەرزن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕەحيم عگێلى (11ى تشرينى يەكەمى 2020) لە لێدوانێكدا بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقى وتووە، پەنابردن بۆ دادوەران و شارەزايان لەلايەن ليژنەى بەرەنگاربونەوەى گەندەڵى بەهايەكى ئەوتۆى نابێت ئەگەر ڕاوەدونانى دۆسیەکانى گەندەڵى بە بوێرى و جدييەوە نەكرێت.

 

وتوشيەتى، ئاسۆى داواكاريیەكانى گەل لە دۆسیەى گەندەڵيدا زۆر بەرزن، ليژنەكە ناتوانێت گەل ڕازى بكات تەنها بە خستنى گەندەڵكارە گەورەكان و كردنەوەى دۆسیە گەورەكان و بەديهێنانى ئەنجامێك نەبێت كە سنگەكان ئارام بكاتەوە كە بەهۆى دزينى سەروەت و سامانى وڵات و مايەپوچبونى دەوڵەت بەهۆى ئەو گەندەڵيەى ماوەى 17 ساڵە بەردەوام پڕ بووە.

 

سەرۆكى پێشوترى دەستەى نەزاهەى عێراق ئاماژەى بەوەشكردوە، ليژنەكە سەرەتايەكى بوێرانەى دەستپێكردوە لە ڕاوەدونانى گرنگ و كاريگەر، هيواى خێرمان پێيەتى بۆ ئاشكراكردنى دۆسیە گەورەكانى گەندەڵى.