گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد رەشنوسی یاسای قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی عێراق بڵاودەکاتەوە

2020.10.11 - 20:30
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد رەشنوسی یاسای قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی عێراق بڵاودەکاتەوە

ناس كورد-

ناس كورد رەشنوسی یاسای قەرزكردن بڵاودەكاتەوە كە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە ڕەوانەی پەرلەمان كراوە و داوای قەرزكردنی زیاتر لە 41 ترلیۆن دینار كراوە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی چوار مانگی كۆتایی ئەمساڵ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی رەشنوسەكە داهاتی چوار مانگی كۆتایی ساڵی 2020 بە زیاتر لە 19 ترلیۆن و 719 ملیار و 483 ملیۆن دینار خەمڵێنراوە كە تێكڕای نرخی فڕۆشتنی یەك بەرمیل نەوت بە 40.51 دۆلار خەمڵێنراوە. 

 

هەروەها بڕی نەوتی هەناردەكراوی رۆژانەی بە سێ ملیۆن و 33 هەزارو 273 بەرمیل خەمڵاندوە بە 250 هەزار بەرمیلی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە.

 

هەروەك تێكڕای پوختەی داهاتی نەوتی دوای لێدەركردنی قەرەبوی كوەیت و شایستە داراییەكانی كۆمپانیا بیانییەكانی نەوت، بە زیاتر لە 14 ترلیۆن و 181 ملیارو 616 ملیۆن خەمڵاندوە و داهاتی نانەوتیشی بۆ هەر چوار مانگەكە بە دوو ترلیۆن دینار خەمڵاندوە.

 

هەروەها كۆی گشتی خەرجییەكانی بۆ چوار مانگەكە بە زیاتر لە 57 ترلیۆن و 811 ملیارو 453 ملیۆن دینار خەمڵاندوە.

 

بەوەش رەشنوسەكە كۆی گشتی كورتهێنانی بە 41 ترلیۆن و 629 ملیارو 837 ملیۆن خەمڵاندوە و كە داوای كردوە دەسەڵات بدرێتە وەزیری دارایی بۆ پڕكردنەوەی بە قەرزكردنی ناوخۆیی و دەرەكی.

 

پێشتر جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، رەشنوسە یاساكە گەیشتۆتە پەرلەمان هەرچەندە ئەوان هێشتا نەیاندیوە، جەختیشی كردبوەوە كە رێگە نادەن رەشنوسی یاساكە بەبێ "وەرەقەی چاكسازی" لە پەرلەمان تێپەڕێت.