گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینێکى 100 ساڵە هیوایەکى نوێ دەبەخشێت بۆ رزگاربوون لەدەست کۆرۆنا

2020.10.11 - 19:51
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینێکى 100 ساڵە هیوایەکى نوێ دەبەخشێت بۆ رزگاربوون لەدەست کۆرۆنا

ناس کورد-

 

زانايانى بەريتانى دەستيان كردووە بە تاقيكردنەوە لەسەر ڤاكسينێك كە تەمەنى 100 ساڵە و بەهيواى ئەوەن بتوانێت مرۆڤايەتى لە كۆرۆنا ڕزگار بكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى BBC بەريتانى (11ى تشرینى یەکەمى 2020) بڵاويكردەوە، ڤاكسينەكە ناوى "باسيلوس كالميتى گويرين" و كورتكراوەكەى BCG يە و لەساڵى 1921  دژى نەخۆشى سيل دروستكراوە و زانايان باس لەوەدەكەن بۆ چەندين نەخۆشى تريش بەكاردەهێنرێت.

 

لە تاقيكردنەوەكەدا 1000 كەس بەشداردەبن لە زانكۆى ئێكستێر، بەڵام مليۆنان كەس لە بەريتانيا ئەو ڤاكسينەيان وەرگرتووە كاتێك منداڵ بوون و زانايان پێيان وايە، پێويستە دوبارە وەريبگرنەوە بۆ ئەوەى سودى لێوەرگرن.

 

ڤاكسينەكە بە شێوەيەك دروستكراوە سيستمى بەرگرى ڕادەهێنێت كە بەشێوەيەكى ورد بەرگرى دژى نەخۆشيەكى دياريكراو بۆ هەميشەيى دروستبكات، ئەوەش دەبێتە هۆى گۆڕانكارى فراوان لە سيستمى بەرگريدا بەشێوەيەك كە دەتوانێت وەڵامى بۆ نەخۆشيەكانى تريش هەبێت، زانايان هيوايان وايە بەهۆى ئەو تايبەتمەنديەوە جەستە بەرگرى دژى كۆرۆناش دروستبكات.

 

پرۆفيسۆر "جۆن كامبڵ" لە كۆلێژى پزيشكى زانكۆى ئێكستێر وتويەتى "لەوانەيە ئەوە گرنگيەكى گەورەى هەبێت لەسەر ئاستى جيهان، پێمانوانييە بەرگرييەكە تايبەت دەبێت بە كۆرۆناوە بەڵام لەوانەيە بتوانێت ساڵانێكى زۆرمان بۆ بگێڕێتەوە كە پێويستمانە بۆ دروستكردنى ڤاكسينێك بۆ كۆرۆنا، تا ئەو كاتەى دروستى دەكەين".

 

لێكۆڵينەوەكەى بەريتانيا بەشێكە لە لێكۆڵينەوەيەكى فراوانتر و لە ئوستراليا، هۆڵەندا، ئيسپانيا و بەڕازيليش دەكرێت و 10 هەزار كەس بەشدار دەبن تێيدا.