گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاهور شێخ جەنگی: تەعریب و ئەجێندای شۆڤێنی لە ناوچە جێناكۆكەكان هەیە

2020.10.11 - 19:41
لاهور شێخ جەنگی: تەعریب و ئەجێندای شۆڤێنی لە ناوچە جێناكۆكەكان هەیە

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، "تەعریب و ئەجێندای شۆڤێنی" لە ناوچە جێناكۆكەكان هەیە بە ئامانجى زیانگەیاندن بە کورد و وەردەرنانیان لەسەر خاك و زەوی خۆیان.

 

 

لاهور شێخ جەنگى  (11ى تشرینى یەکەمى 2020) لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى، لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ ناوەندی بەریتانیای حزبەکەى باسی لە دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان كردووە "كە ئێستا لە رێگەی تەعریب و ئەجندایەكی شۆڤێنیانە مەرامیانە زیان بەكورد بگەیەندرێت و لە سەر خاك و زەوی خۆیان دەربەدەربكرێت".

 

وتیشى حزبەکەى هەوڵی تەواوی خستووەتەگەڕ تا لەرێگەی یاساوە  دەستی تەعریب لەو ناوچانە دوور بخاتەوە.

 

لەبارەى دۆخى ناوخۆی یەکێتییەوە، لاهور شێخ جەنگى رایگەیاندووە، دوای كۆنگرەی چوارەم بەفۆڕمێكی نوێ كاری حزبایەتی دەکەن و "پلان و بەرنامەی تایبەت بەخۆی هەیە لەناو حكومەتدا كە ئامانجەكەی خزمەتكردنە بەخەڵك".