گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە لیژنەى داراییەوە

2020.10.11 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە لیژنەى داراییەوە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق هۆشداریدەدات لەهەرەسى ئابورى بەهۆى  زۆرى قەبارەى قەرز و کەمبوونەوەى یەدەکى نەختینەییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەدى حاجى رەشید (11ى تشرینى یەکەمى 2020) لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک نوسیویەتى "وەزیری دارایی عێراق لە مانگی (٦) ساڵی ۲٠۲٠ بڕی (۱٥) ترلیۆن قەرزی کردووە و لەم یاسا تازەیەش بەناوی یاسای تەمویلی کورت هێنانەوە داوای (٤۱) ترلیۆنی تر قەرز دەکات، واتە بڕی (٥٦) ترلیۆن".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "زۆربەی ئەم قەرزە لە یەدەک ڕادەکێشرێت، ئەگەر بێتوو ئەم یاسایە تێپەرێت و قەرزەکەش بکرێت ئەوا یەدەکی نەختینەی عێراق شتێکی ئەوتۆی تێدا نامێنێت، عێراق دورنابێت لەهەرەسی ئابوری".

 

عەلى عەلاوى، وەزيرى دارايى عێراق ڕۆژى شەممە (10ى تشرينى يەكەمى 2020) لە چاوپێكەوتنێكى  كەناڵى "دجيلە"ى عێراقى وتى، لە مانگى ئەيلولەوە تا كۆتايى ئەمساڵ خەرجيەكانى عێراق بە 58 ترليۆن دينار مەزەندە دەكرێت و عێراق لەبەردەم دوڕيانێكدايە و پێويستى بە پڕكردنەوەى كورتهێنان هەيە تا كۆتايى ساڵ.  

  

وتيشى "داهاتى نەوت تا كۆتايى ساڵ لە 15 ترليۆن دينار تێناپەڕێت، سەقى قەرز سنورداركراوە بۆمان لەكاتێكدا كوتهێنان هەيە، تەنها دوو ترليۆن دينارمان لە حكومەتى پێشوو وەرگرتووە بۆيە داوامان لە پەرلەمان كرد سەقفى قەرزمان بۆ بكاتەوە."  

  

عەلى عەلاوى لە بەشێكى ترى قسەكانيدا هێماى بۆ ئەوەشكردوە، داهاتى نەوت لەمساڵدا نيوەى خەرجيەكانيش پڕناكاتەوە، سەبارەت بە كێشەى موچەى فەرمانبەرانيش وتى: "كێشەكە لە موچەى فەرمانبەراندا نييە بەڵكو لە دەرماڵەكاندايە.  

  

وەزيرى دارايى عێڕاق تەئكيديشى كردوەتەوە "خەرجيەكانى دەوڵەت لەسەر گريمانەى هەڵە بۆ داهاتەكان بنيادنراوە، ناچارين بە شێوەيەكى مانگانە ڕوبەڕوى قەيرانەكان ببينەوە و داهاتى نەوت چيتر بەش ناكات."