گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆرۆنا بەریتانیا بەرەو ’داخستنێکى نوێى گشتى’ دەبات

2020.10.11 - 18:57
کۆرۆنا بەریتانیا بەرەو ’داخستنێکى نوێى گشتى’ دەبات

ناس کورد-

ژمارەیەک لە گەورە زانایانى بەریتانیا هۆشداری دەدەن لەوەى ئەو وڵاتە گەیشتووەتە خاڵێک کە پێویستى بە داخستنێکى نوێى گشتى هەیە، بەهۆى بەرزبوونەوەى ئامارەکانى کۆرۆناوە.

 

بەگوێرەى تۆڕى بی بی سی (11 تشرینى یەکەمى 2020) بەریتانیا گەیشتووەتە ئاستێکى هاوشێوەى ئازارى ڕابردوو لەرووى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە.

 

جوناسان فان جێگرى سەرۆکى دەستەى نیشتیمانى بۆ چاودێرى کۆمەڵایەتى لە بەریتانیا هۆشداریدا لەمردنى ژمارەیەکى زیاتر لە بەریتانییەکان بەهۆى بڵاوبوونەوەى ژمارەى توشبووانەوە.

 

چاوەکان لە ئێستادا لەسەر بۆریس جۆنسۆنى سەرۆکوەزیرانى بەریتانیایە، کە چاوەڕواندەکرێت رۆژى دووشەممە وردەکاریی پلانێکى نوێ بۆ سیستەمى داخستن ڕابگەیەنێت، کە لەسێ ئاست پێکدێت بەپێی زۆرى و کەمى ژمارەى دانیشتوانى ناوچەکان.

 

بەگوێرەى خەمڵاندنەکان، لە ئێستادا ژمارەى ئەو کەسانەى کە لەتوشبوویەکەوە ڤایرۆسەکەیان بۆ دەگوازرێتەوە لەنێوان 1.2% بۆ 1.5% کەسدایە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ بەردەوامى زیادبوونى توشبووان.