گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەلعەرەب: كازمی چەك و لەشكرێكی زۆری جوڵاندووە

2020.10.11 - 18:18
ئەلعەرەب: كازمی چەك و لەشكرێكی زۆری جوڵاندووە

ناس کورد-

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە كە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ پێشگرتن لە هێرشی چاوەڕوانكراوی میلیشیاكان بۆ سەر ناوچەی سەوز لەشكری زۆری بەرەو ناوچەی سەوز جوڵاندووە.

 

رۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكدا (11ى تشرینی دووەمی 2020) ئاشكرایكرد مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكەی سەربازیی زۆری بەرەو ناوچەی سەوزی بەغدا جوڵە پێكردووە بەمەبەستی قایمكردنی لە هێرشی گریمانكراوی میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە ئێران كە بەنیازن هێرش بكەنە سەر ناوچەی سەوز و عێراق لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دابڕن.

 

بەگوێرەى ڕۆژنامەكە جموجوڵەكان لە كاتژمێرەكانی كۆتایی شەوی هەینیدا ڕوویداوە كە گواستنەوەی مودەڕەعە و ناقیلە و سەرباز و چەكی مامناوەندی لەخۆ گرتووە.

 

پێشتریش ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی نێودەوڵەتی لەزاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقەوە بڵاویكردەوە كە میلیشیا عێراقییەكانی نزیك لە ئێران چەند مانگێكە سەرقاڵی پلانێكن بۆ گەمارۆدانی ناوچەی سەوزی بەغدا كە بارەگاكانی حكومەت و پەرلەمان و باڵیۆزخانەكان لەخۆ دەگرێت. 

 

ڕۆژنامەکە باسى لەوەش کردووە،  لە ئێستادا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت کێشەی هەڕەشەکردن لە ناوەندە دبلۆماسییەکانی ناوچەی سەوز بەشێوەیەک چارەسەر بکات کە نەبێتە هۆکاری زیاتر فراوانکردنی  ڕوبەروبونەکانی نێوان هێزەکانی حکومەت و ئەو میلیشیایانە، نەوەک ئەو فراوانبوونە لە توانای هێزە فەرمییەکانی حکومەتدا نەبێت.