گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى ڕێککەوتنەکەى شنگال

پارتى باس لە ’ڕێککەوتنى نوێ’ دەکات لەناوچە جێناکۆکەکان

2020.10.11 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى باس لە ’ڕێککەوتنى نوێ’ دەکات لەناوچە جێناکۆکەکان

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنى دیکە بەڕێوەیە بۆ ئاساییکردنەوەی رەوشى ناوچە جێناکۆکەکانى دیکە، دواى ئەو رێککەوتنەى لەبارەى رەوشى شنگالەوە کراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

جوان ڕۆژبەیانی پەرلەمانتارى پارتى کە سەرۆکى  لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانە (11ى تشرینى یەکەمى 2020) بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وتووە "ڕێککەوتنەکەى شنگال تەنیا هەنگاوێکی سەرەتاییە و هەنگاوی دیکەشى بەدوایدا دێت، واتە ڕێککەوتنی دیکەش لەبارەی ئاساییکردنەوەی هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

 

وتیشى "کەرکوک و شنگال ڕەوشێکی تایبەتیان هەیە و گرنگە ڕەوشەکەیان ئاسایی بکرێتەوە و کۆتایی بە ڕەوشی ئاڵۆزیان بێت، لەبەر ئەوەش، ڕۆژانی داهاتوو هەنگاوی کردەیی بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی دەڤەری شنگال دەنرێت".

 

9ی تشرینی یەکەمی 2020، هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاسایی کردنەوە دۆخی شنگال واژوو کرد کە بە "مێژوویی" وەسفکرا.    

 

بەپێی ڕێککەوتنەکە، قائيمقامێكى نوێ بۆ شنگال دياريدەكرێت كە كەسێكى دەستپاك و پيشەيى و سەربەخۆ بێت و قبوڵكراو بێت و هەروەها لەلايەن ليژنەى پێكهێنراوى هاوبەش پۆستە ئيدارييەكانى تر دادەنرێت.    

 

هەر بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە، سەرجەم پێكهاتە چەكداريەكانى تر دەكرێنە دەرەوە و 2500 ئەندام بۆ هێزى ئاسايشى ناوخۆيى دادەنرێن و ئاوارەكانى خێوەتگەكان كە خەڵكى شنگالن بەشداريان پێدەكڕێت، هەروەها كۆتايى بەبوونى پەكەكە لە شنگال و دەوروبەرى دەهێنرێت و بونيان نامێنێت لەناوچەكە.