گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایان ڕێگەى نوێ بۆ لەناوبردنى کۆرۆنا تاقیدەکەنەوە

2020.10.11 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان ڕێگەى نوێ بۆ لەناوبردنى کۆرۆنا تاقیدەکەنەوە

ناس کورد-

زانایان رێگەى نوێ تاقیدەکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا و گەشەپێدانى ئەو ڤاکسینانەى کاریان لەسەر دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ماڵپەڕى "بلومبێرگ"ى ئەمریکى (11 تشرینى یەکەمى 2020) بڵاویکردەوە، ئەو ڤاکسینانەى ئێستا تاقیدەکرێنەوە، پشتدەبەستن بە پێدانى لانى کەم دوو پێکوتە لە رێگەى دەرزییەوە کە لە قۆڵى توشبووان دەدرێت، بەڵام ئێستا زانایان رێگەى نوێ تاوتوێ دەکەن بۆ کوشتنى ڤایرۆسەکە لەقۆناغى سەرەتاى توشبووندا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ڤاکسینانەى کە لە رێگەى گوێ و دەمەوە دەدرێن ئاسانترن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیاندا و ڕەنگە کاریگەریان زیاتر بێت.

 

 بەگوێرەى ماڵپەڕەکە، زانایان لە ئێستادا تاوتوێی هێرشکردنە سەر ڤایرۆسەکە دەکەن لە ڕێگەى دەم و لوتەوە، بەتایبەتى لەو کەسانەدا کە سەرەتاى توشبوونیانە، بۆیە دەیانەوێت بگەن بەو ڤاکسینانەى کە لەو دوو رێگەیەوە دەدرێن بە توشبوو، بۆ کوشتنى ڤایرۆسەکە لەخانەکانى کۆئەندامى هەناسەداندا، کە ڤایرۆسەکە هێرشى دەکاتە سەر.

 

لەئێستادا دەیان ڤاکسینى دژە کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان تاقیکردنەوەیان لەسەر دەکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ڤاکسینێک بەتەواوى پشتى پێنابەسترێت بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە.