گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میكانیزمی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن فراکسیۆنەکان کۆدەکاتەوە

2020.10.11 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
میكانیزمی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن فراکسیۆنەکان کۆدەکاتەوە

ناس كورد-

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، بڕیاریدا (12ى تشرینى یەکەمى 2020) بانگهێشتی كوتلەكانی پەرلەمانی بكات بۆ وەرگرتنی بۆچونیان سەبارەت بە میكانیزمی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق، (11ى تشرینى یەکەمى 2020) لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا كە لیژنەی یاسایی كۆبونەوەیەكی ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی میكانیزمی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن.

 

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە كۆبونەوەكە بە بەشداری ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی لیژنە جیاجیاكانی پەرلەمان بەڕێوەچوە و تێیدا گفتوگۆی میكانیزمی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن و ژمارەیان لە هەر پارێزگایەك كراوە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لیژنەی یاسایی گوێی لە پێشنیاری پەرلەمانتاران گرتوە كە جەختیان لە پێویستی بەردەوامی گفتوگۆكان كردۆتەوە لەبارەی بابەتەكە تا ئەو كاتەی دەگەنە داڕشتنێکى كۆتایی كە خواستی شەقامی عێراقی بەدیبهێنێت.

 

پێشتر پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر پێشنیارێكی لیژنەی دارایی سەبارەت بە بڕگەی بازنەكان لە یاسای هەڵبژاردنەكاندا كە بەپێی پێشنیارەكە ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردن لە هەر پارێزگایەكدا بە هاوتای ژمارەی كورسییەكانی كۆتای ژنان لە پارێزگاكە، دابەش دەكرێن.