گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى هەرێم ئامارى نوێى کۆرۆناى ڕاگەیاند

2020.10.11 - 16:22
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى هەرێم ئامارى نوێى کۆرۆناى ڕاگەیاند

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 589 توشبووى نوێى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان تۆمارکراوە و 336 توشبوو چاکبوونەتەوە و 24 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە 24 کاتژمێرى رابردوو (٥٨٩ تووشبووی نوێ) تۆمارکراوون، بەمجۆرە:

(٢٣٣ هەولێر)

(١٧٥ سلێمانی، ٣١ گەرمیان)

(١٣٠ دهۆك)

(٢٠ هەڵەبجە)

 

لەبارەى ڕێژەى چاکبوون لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە راگەیەندراوەکەدا ڕێژەکە بە 336 چاکبوو دیارى کراوە، بەمجۆرە:

(١١٠ هەولێر)

(٢١ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان)

(١٧١ دهۆك)

(١٢ هەڵەبجە)

 

هاوکات بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 24 توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە بەمجۆرە:

 (٦ هەولێر)

(٤ سلێمانی، ٢ گەرمیان، ٣ راپەڕین)

(٨ دهۆك)

(١ ‌هەڵەبجە)

 

راگەیەندراوەکە ئامارى گشتى کۆرۆناى لە هەرێم ئاشکرا کردووە کە بەمجۆرەیە:

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١              (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین      ٥٢٥٥٩٤                    (١٨٩٧٩١ هەولێر، ١٢٦٥٥٩ سلێمانی، ٢٠٤٥١٧ دهۆك، ٤٧٢٧ هەڵەبجە)

تووشبوون ٥٥٧٤٥                       (٢٠٤٠٥ هەولێر، ١٧٩٩٦ سلێمانی، ١٥٣٥٧ دهۆك، ١٩٨٧ هەڵەبجە)

چاکبوون ٣٤٨٨٠                         (١٥٤٦٣ هەولێر، ١٠٧٢٢ سلێمانی، ٦٨٢١ دهۆك، ١٨٧٤ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٨٨٧٣                 (٤٣٣٩ هەولێر، ٦٢٦٣ سلێمانی، ٨٢٠٨ دهۆك، ٦٣ هەڵەبجە)

مردن ١٩٩٢                        (٦٠٣ هەولێر، ١٠١١ سلێمانی، ٣٢٨ دهۆك، ٥٠ هەڵەبجە)