گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەتۆمەتی کوشتنی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ کەسێک دەستگیرکرا

2020.10.11 - 13:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەتۆمەتی کوشتنی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ کەسێک دەستگیرکرا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ دوو خوشكه‌كه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ چه‌مچه‌ماڵ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی‌ كوشتنی‌ دوو خوشكه‌كه‌ی‌ شارۆچكه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ داواكراو بوو و ده‌ستی‌ هه‌بووه‌ له‌ كوشتنی‌ دوو خوشكەکەدا."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار كه‌ مامی‌ دووكچه‌ كوژراوه‌كانه‌ به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌ ."