گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوای هەرێم؛ پلەکانی گەرمی دادەبەزن.. 9 پلە تۆماردەکرێت

2020.10.11 - 10:22
App store icon Play store icon Play store icon
کەشوهەوای هەرێم؛ پلەکانی گەرمی دادەبەزن.. 9 پلە تۆماردەکرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرمی بەرەو نزمبوونەوە دەچن بەشێوەیەک لە هەندێک ناوچە دەگەنە نۆ پلەی سەدی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی تشرینی یەکەم، لەزۆرێک لە ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرمیش لەنێو شارەکان لەنێوان 15 بۆ 34 پلەدا دەبن.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکان، لەناوچەکانی دەرەوەی شارەکان پلەکانی گەرمی نزمتر دەبن، بەشێوەیەک لەکانی ماسی لەسنوری دهۆک دەگاتە نۆ پلەی سەدی.