گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی پشکی هەرێمی كوردستان 

2020.10.11 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی پشکی هەرێمی كوردستان 

ناس کورد-

وەزیری دارایی عێراق جەختی کردەوە کە پشکی هەرێم لە بودجەى عێراق بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دیاری دەکرێت، بەڵام ئەو کێشانەى کە ئێستا هەن بەهۆی هەناردەکردنی نەوتەوە دروستبوون، دەشڵێت، "دابەزینی نرخی نەوت ناکۆکی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدای قوڵتر کردووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەلاوى، وەزيرى دارايى عێراق لە چاوپێكەوتنێكى  كەناڵى "دیجلە"ى عێراقى لەبارەى پشکی هەرێم لە بودجەى عێراق وتى، "هەرێم 25%ی داهاتە نەوتییەکان دەداتە کۆمپانیاکان نەوت، هەروەها گواستنەوەى نەوتیش کرێی دەوێت" و جەحتی کردەوە کە "هەرێم قەرزداری کۆمپانیاکانی فرۆشتنی نەوتە."

 

عەلی عەلاوی لە بەرنامەکەدا باسی لەوەش کرد کە "سێشەممەى داهاتوو وەرقەی سپی بۆ چاکسازی ئابوری پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێت کە چەندین کێشە و ئاریشەى دەستنیشان کردووە کە چارەسەرکردنیان قورسە بەڵام هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە."

 

وەزيرى دارايى عێراق ڕایگەیاند، خەرجيەكانى دەوڵەت لە مانگى ئەيلولەوە تا كۆتايى ساڵ بە 58 ترليۆن دينار مەزەندە دەكرێت و داهاتى نەوت تا كۆتايى ساڵ لە 15 ترليۆن تێناپەڕێت.  

  

عەلى عەلاوى، وەزيرى دارايى عێراق ڕۆژى شەممە (10ى تشرينى يەكەمى 2020) لە چاوپێكەوتنێكى تەلەفزیۆنیدا وتى، لە مانگى ئەيلولەوە تا كۆتايى ئەمساڵ خەرجيەكانى عێراق بە 58 ترليۆن دينار مەزەندە دەكرێت و عێراق لەبەردەم دوڕيانێكدايە و پێويستى بە پڕكردنەوەى كورتهێنان هەيە تا كۆتايى ساڵ.  

  

وتيشى: "داهاتى نەوت تا كۆتايى ساڵ لە 15 ترليۆن دينار تێناپەڕێت، سەقى قەرز سنورداركراوە بۆمان لەكاتێكدا كوتهێنان هەيە، تەنها دوو ترليۆن دينارمان لە حكومەتى پێشوو وەرگرتووە بۆيە داوامان لە پەرلەمان كرد سەقفى قەرزمان بۆ بكاتەوە."  

  

عەلى عەلاوى لە بەشێكى ترى قسەكانيدا هێماى بۆ ئەوەشكردوە، داهاتى نەوت لەمساڵدا نيوەى خەرجيەكانيش پڕناكاتەوە، سەبارەت بە كێشەى موچەى فەرمانبەرانيش وتى: "كێشەكە لە موچەى فەرمانبەراندا نييە بەڵكو لە دەرماڵەكاندايە.  

  

وەزيرى دارايى عێڕاق تەئكيديشى كردوەتەوە: "خەرجيەكانى دەوڵەت لەسەر گريمانەى هەڵە بۆ داهاتەكان بنيادنراوە، ناچارين بە شێوەيەكى مانگانە ڕوبەڕوى قەيرانەكان ببينەوە و داهاتى نەوت چيتر بەش ناكات."