ناس کورد-
زانایانی ڕوسیا پێشبینی دەکەن لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا زریانێکی موگناتیسی لەجۆری (G1 و G2) دوچاری زەوی بێتەوە، ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو جۆرە زریانانە کاریگەریان دەبێت بۆسەر سیستمەکانی وزە و تێکدانی ڕەیڕەوی کۆچکردنی باڵندەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی"ڕوسیا تودەی" ( 10ی تشرینی یەکەمی 2020) زانایانی پەیمانگەی فیزیا لەزانکۆی زانستەکانیوسیا پێشبینی ئەوەیان کردووە: " لە 21ی ئەم مانگەدا زریانێکی موگناتیسی لە جۆری G1 دووچاری ڕووی زەوی دەبێتەوە و بەردەوامیش دەبێت تا 24ی ئەم مانگە، بەڵام لەو ماوەیدا کاریگەرییەکانی تاڕادەیەک کەمدەبێت".
بەگوێرەی پێشبینییەکانی پەیمانگەی فیزیای ڕوسی: "زریانە موگناتیسییەکە لەدوای 24 مانگەوە بەهێزتردەبێت و دەچێتە قۆناغی (G2) و بەردەوام دەبێت تاوەکو 29ی ئەم مانگە".
زاناکانی ڕوسیا ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە: "سەرچاوەی ئەو زریانانە لەخۆرەوە هەڵدەکەن دواتر باڵدەکێشن بەسەرزەویدا، زریانە موگناتیسییەکانی جۆری ( G1 و G2) لە کاتی هەڵکردنیان کاریگەریان دەبێت لەسەر کاری سیستمەکانی وزە لەجیهاندا، وەک تۆڕەکانی کارەبا و هاوشێوەکانی و لە هەمانکاتیشدا کاریگەری دەبێت لەسەر کۆچکردنی باڵندە کێوییەکان".
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە: " زریانە موگناتیسییەکان لەجۆری (G5) کاریگەرییەکانیان مەترسیدارە، چونکە دەبێتە هۆکاری لەکارخستنی ئامێرە هەستیارەکانی فڕۆکەوانی و دەریاوانی و لە هەمانکاتدا کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر تۆڕ و سیستمی وزەی کەرتی پێشەسازی".
باڤل فۆروبیۆڤ، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشکانی ڕوسیا، جەختیکردووەتەوە: "هەڵکردنی ئەو جۆرە زریانانە بەهیچ شێوەیەک کاریگەری نابێت بۆسەر تەندروستی مرۆڤ، کاریگەرییەکانی تەنها بۆسەر سیستمی ئەڵکترونی، ئامێرە هەستیارەکان و تۆڕەکانی وزە دەبێت لەجیهاندا".