گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق دووەم گەورەترین هاوردەکەری کاڵای ئێرانییە

2020.10.10 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دووەم گەورەترین هاوردەکەری کاڵای ئێرانییە

ناس کورد-

سەرۆکی فەرمانگەی گومرکی ئێران ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی تەنها لەیەک مانگدا بەبەهای زیاتر لەنیو ملیاردۆلار کاڵاوشمەکی جۆراوجۆری هەناردەی عێراق کردووە، ئاماژەی بەوەشداوە، لەدوای وڵاتی چین،عێراق بەپلەی دووەم دێت لەهاوردەکردنی کاڵاکانی ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئاژانسی" فارس"ی ئێرانی ( 10ی تشرینی یەکەمی 2020)  ڕوحوڵا لەتیفی، سەرۆکی فەرمانگەی گومرکی ئێران ئاشکرای کردووە: " ئێران تەنها لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بەبەهای دوو ملیار و 700 هەزار دۆلار کاڵاو شمەکی جۆراوجۆری هەناردی دەرەوە کردووە".

 

ڕوونیشکردووەتەوە، "لەو مانگەدا ئێران 11 ملیۆن تۆن کاڵاو شمەکی جۆراوجۆری هەناردی وڵاتانی جیهان کردووە، هەروەها وڵاتی چین وعێراق لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین کاڵای ئێرانیان هاوردە کردووە".

 

 ئەو بەرپرسە ئێرانییە  ئاماژەی بەوەکردووە، "وڵاتی چین بە پلەی یەکەم هاتووە لەو مانگەدا و زیاترلە دووملیۆن تۆن کاڵای هاوردە کردووە کە بەهاکەی بەزیاتر لە 669 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، عێراق بەپلەی دووەم هاتووە کە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن کاڵای ئێرانی هاوردە کردووە کە بەهاکەی بە  565 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، وڵاتی ئیماراتیش بە پلەی سێهەم هاتووە کە زیاتر لە ملیۆن  20 هەزار تۆن کاڵای لەئێران هاوردە کردووە بە بەهای 379 ملیۆن دۆلار."