گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزيرى دارايى: كێشە لە موچەى فەرمانبەراندا نييە بەڵكو لە دەرماڵەكاندايە

2020.10.10 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
وەزيرى دارايى: كێشە لە موچەى فەرمانبەراندا نييە بەڵكو لە دەرماڵەكاندايە

ناس کورد-

وەزيرى دارايى عێراق ڕایگەیاند، خەرجيەكانى دەوڵەت لە مانگى ئەيلولەوە تا كۆتايى ساڵ بە 58 ترليۆن دينار مەزەندە دەكرێت و داهاتى نەوت تا كۆتايى ساڵ لە 15 ترليۆن تێناپەڕێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى عەلاوى، وەزيرى دارايى عێراق ڕۆژى شەممە (10ى تشرينى يەكەمى 2020) لە چاوپێكەوتنێكى  كەناڵى "دجيلە"ى عێراقى وتى، لە مانگى ئەيلولەوە تا كۆتايى ئەمساڵ خەرجيەكانى عێراق بە 58 ترليۆن دينار مەزەندە دەكرێت و عێراق لەبەردەم دوڕيانێكدايە و پێويستى بە پڕكردنەوەى كورتهێنان هەيە تا كۆتايى ساڵ.

 

وتيشى: "داهاتى نەوت تا كۆتايى ساڵ لە 15 ترليۆن دينار تێناپەڕێت، سەقى قەرز سنورداركراوە بۆمان لەكاتێكدا كوتهێنان هەيە، تەنها دوو ترليۆن دينارمان لە حكومەتى پێشوو وەرگرتووە بۆيە داوامان لە پەرلەمان كرد سەقفى قەرزمان بۆ بكاتەوە."

 

عەلى عەلاوى لە بەشێكى ترى قسەكانيدا هێماى بۆ ئەوەشكردوە، داهاتى نەوت لەمساڵدا نيوەى خەرجيەكانيش پڕناكاتەوە، سەبارەت بە كێشەى موچەى فەرمانبەرانيش وتى: "كێشەكە لە موچەى فەرمانبەراندا نييە بەڵكو لە دەرماڵەكاندايە.

 

وەزيرى دارايى عێڕاق تەئكيديشى كردوەتەوە: "خەرجيەكانى دەوڵەت لەسەر گريمانەى هەڵە بۆ داهاتەكان بنيادنراوە، ناچارين بە شێوەيەكى مانگانە ڕوبەڕوى قەيرانەكان ببينەوە و داهاتى نەوت چيتر بەش ناكات."