گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێكۆڵينەوەيەكى سەير.. سەگ بە وەفايە بەڵام دەموچاوى كەس ناناسێتەوە

2020.10.10 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
لێكۆڵينەوەيەكى سەير.. سەگ بە وەفايە بەڵام دەموچاوى كەس ناناسێتەوە

ناس کورد-

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێى مەجەرى، ئەوەى دەوترێ سەگ بە وەفايە ڕاستە، بەڵام ناتوانێت دەموچاوى كەس بناسێتەوە و تەنانەت دەموچاو و پشتەسەريش لە يەك جياناكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ كە زانكۆى "ئۆتفۆس لۆرانت"ى مەجەرى ئەنجاميداوە و ڕۆژنامەى گارديانى بەرتيانى بڵاويكردووەتەوە، مێشكى سەگ بە هەمان شێوە كار دەكات كاتێك دەموچاو ياخود پشتەسەرى كەسێك دەبينێت و بەهەمان شێوە وێنەكە وەردەگرێت، بۆيە بەهيچ شێوەيەك ناتوانێت دەموچاوى مرۆڤ بناسێتەوە.

 

لاى خۆيەوە دكتۆر ئاتيلا ئانديكس بەشدار لە تاقيكردنەوەكەدەڵێت، سەگ تواناى جياكردنەوە و ناسينەوەى دەموچاوى مرۆڤى نييە، شيكردنەوە بۆ مێشكى 20 سەگ كراوە بە پشتبەستن بە وێنە 30 كەس لەسەر شێوەى گرتەى ڤيديۆيى  و دواى تاقيكردنەوەكان گەيشتونەتە ئەو ئەنجامە.

 

ئەو پزيشكە هێماى بۆ ئەوەشكردوە، مێشكى سەگ بەشێوەيەكى سەرەكى پشت بەوە دەبەستێت ئايا سەيرى سەگێك دەكات ياخود مرۆڤێك، لەكاتێكدا مێشكى مرۆڤ پشت بەوە دەبەستێت كە دەموچاوى كەسێك دەبينێت، سەگ پشت بە شێوەى دەموچاو نابەستێ بۆ پەيوەنديكردن و ناسينەوە، ئەوەش واتاى ئەوە نييە بە تەواوەى پشتگوێى دەخات، چونكە بەشێوەيەك دروستنەكراون تەركيز لەسەر دەموچاو بكەن.

 

سەبارەت بە چۆنێتى ناسينەوەى خاوەنەكانيان وتى، سەگ چەندين جوڵە و ئاماژەى لەش وەردەگرێت بۆ ناسينەوە، هەروەها پشت بە بۆن و بيستن دەبەستێت لە زۆربەى كاتەكاندا، مێشكى سەگ وەك مێشكى مرۆڤ ناتوانێت پرۆسێسى دەموچاوە جياوازەكان بكات.