گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران توشی کۆرۆنا بوو

2020.10.10 - 22:14
App store icon Play store icon Play store icon
جێگری سەرۆک کۆماری ئێران توشی کۆرۆنا بوو

ناس کورد-

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و خراوەتە ژێر چاودێرییەوە، بەڵام دەڵێت، تەندروستیی باشە 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد باقر نۆبەخت، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆکی ڕێکخراوی پلاندانان و بودجەی ئەو وڵاتە (شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2020) لە تویتێکدا ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنام تێدا دەرکەوت، لەیەکێک لە سەنتەرە پزیشکییەکان پشکنینم ئەنجامدا و دەرکەوت توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەگوێرەی ڕێنماییە پزیشکییەکان لەژێر چاودێریدایە، بەڵام بارودۆخی تەندروستیی باشە.

 

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 490 هەزار کەس لە وڵاتی ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 28 هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.