گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامی لێكۆڵينەوە سەرەتاييەكان لە مردنى بەڕێوەبەرى كۆمپانياى دايۆ لە عێراق بڵاوكرايەوە

2020.10.10 - 21:28
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامی لێكۆڵينەوە سەرەتاييەكان لە مردنى بەڕێوەبەرى كۆمپانياى دايۆ لە عێراق بڵاوكرايەوە

ناس کورد-

وەزارەتى ناوخۆى عێراق لێكۆڵينەوە سەرەتاييەكانى لە مردنى بەرێوەبەرى كۆمپانياى دايۆى كۆرياى باشور لە عێڕاق بڵاوكردەوە و تێيدا هاتووە، كامێراكانى چاودێرى پشكنراون و وتەى شايەتحاڵەكان وەرگيراوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە خۆکوژی بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ليوا خاليد ميحنا، وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى فەرمیى عێراقی ڕاگەياندووە، دوا پشكنينى بەڵگەكان و كامێراكانى چاودێرى و وەرگرتنى وتەى شايەتحاڵەكان كە هەموويان ڕەگەزنامەى بيانييان هەيە و كەسيان عێراقى نين، زانياريە سەرەتاييەكان بۆ ئەوەن كە بەرێوەبەرى كۆمپانيا كۆريەكە خۆى كوشتووە.

 

باسى لەوەشكردووە، تائێستاش لێكۆڵينەوەكان بەردەوامن بۆ بەدواداچوونى هەر زانياریيەك كە لە داهاتوودا دەردەكەون، بەڕێوەبەرايەتیى پۆليسى بەسرە دواى ئەوەى هەواڵى خۆكوشتنەكەى پێگەيشت، تيمێكى لە سەرجەم لايەنە ئەمنى و هەواڵگریيەكان و بەرەنگابوونەوەى تاوان و بەڵگەى تاوان لەو بارەيەوە پێكهێناوە.

 

خاليد میحنا تەئكيديشى كردوەتەوە، وەزيرى ناوخۆش ليژنەيەكى لێكۆڵينەوەى پێكهێناوە بۆ سەرپەرشتى كردنى لێكۆڵينەوە و بەدواداچوونى وردەكاريەكانى ڕووداوەكە.

 

دواى ئەوەى بەرێوەبەرى كۆمپانياى دايۆى كۆرياى باشور كە كار لە پرۆژەى بەندەرى فاوى گەورە دەكەن بە هەڵواستراوى لەشوێنێكدا كە 10 كيلۆمەتر لە بەندەرەكەوە دووربوو دۆزرايەوە، ئەو ڕووداوە لەسەر شەقامى عێراقى كاردانەوە و دەنگۆيەكى زۆرى بەدواى خۆيدا هێنا.

 

بەتايبەتى دواى ئەوەى كە چالاكوانان باس لەوەدەكەن، ناوبراو پێش ئەوە لەلايەن لايەنە باڵادەستەكانى ناوەوە و دەرەوەى پارێزگاى بەسرە هەڕەشەى لێكراوە.