گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەڕێککەوتنی عێراق و هەرێمدا چی دەربارەی پەکەکە هاتووە؟

2020.10.10 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
لەڕێککەوتنی عێراق و هەرێمدا چی دەربارەی پەکەکە هاتووە؟

ناس کورد-

لە دەقى ڕێکكەوتنى نێوان حكومەتى عێڕاق و هەرێمى كوردستان باس لەوەكراوە، کۆتایی بە هەبوونی هێزەكانى "پەكەكە" لە قەزای شەنگال و دەوروبەری دەهێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى دەقى ڕێکكەوتنى نێوان حكومەتى عێراق و هەرێمى كوردستان بەناوى "ڕێكەوتنى گەڕانەوەى سەقامگيرى و ئاساييكردنەوەى بارودۆخ لە قەزاى شنگال" كە بە سێ تەوەر جياكراوەتەوە و كۆپيەكى دەست ناس كورد كەوتووە، لە تەوەری ئيدارييدا هاتووە، قائيمقامێكى نوێ بۆ شنگال دياريدەكرێت كە كەسێكى دەستپاك و پيشەيى و سەربەخۆ بێت و قبوڵكراو بێت، لەلايەن ليژنەى پێكهێنراوى هاوبەش پۆستە ئيدارييەكانى تر دادەنرێت و پێويستە پيشەيى بوون و دەستپاكى و پێكهاتەى كۆمەڵايەتى لەبەرچاو بگيرێت.

 

لە دەقى ڕێکكەوتنەكە كە لە بەروراى 1\10\2020 لەلايەن حەميد ڕەشيد فلەيح، وەكيلى سەرۆكى دەزگاى ئاسايشى نيشتمانى بە نوێنەرايەتى حكومەتى ناوەند و ڕێبەر ئەحمەد، وەزيرى ناوخۆى هەرێم واژۆكراوە، سەبارەت بە ميحوەرى ئەمنى ڕونكراوەتەوە، پۆليسى ناوخۆيى و دەزگاى ئاسايشى نيشتمانى و هەواڵگرى بەرپرسيارێتى ئاسايشى قەزاكە دەگرنە ئەستۆ.

 

باسلەوەشكراوە، سەرجەم پێكهاتە چەكداريەكانى تر دەكرێنە دەرەوە و 2500 ئەندام بۆ هێزى ئاسايشى ناوخۆيى دادەنرێن و ئاوارەكانى خێوەتگەكان كە خەڵكى شنگالن بەشداريان پێدەكڕێت، هەروەها كۆتايى بەبوونى پەكەكە لە شنگال و دەوروبەرى دەهێنرێت و بونيان نامێنێت لەناوچەكە.

 

هەرچى سەبارەت بە ميحوەرى ئاوەدانكردنەوەيە تەئكيدكراوەتەوە، ليژنەيەكى هاوبەش لەنێوان بەغدا و هەرێم پێكدەهێنرێت بۆ ئاوەدانكردنەوەى شنگال بە هەماهەنگى لەگەڵ ئيدارەى ناوخۆيى پارێزگاى نەينەوا، ليژنەيەكى هاوبەشيش بۆ بەدواداچونى هەنگاوەكانى جێبەجێكردنى ڕێکكەوتنەكە پێكدەهێنرێت.