گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤاکسینێک دژی کۆرۆنا دروست دەکرێت کە بەشێوەیەکی جیاواز دەدرێت بە مرۆڤ

2020.10.10 - 19:32
App store icon Play store icon Play store icon
ڤاکسینێک دژی کۆرۆنا دروست دەکرێت کە بەشێوەیەکی جیاواز دەدرێت بە مرۆڤ

ناس کورد-

بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا و ئەنفلۆنزای وەرزی لە یەک کاتدا، زانایانی هۆنگ کۆنگ پەرە بە جۆرە ڤاکسینێک دەدەن کە مرۆڤ دەتوانێت لەڕێگەی لوتەوە وەریبگرێت، ئاماژە بەوەشدەکەن، ڤاکسینەکە توانای ئەوەی هەیە سیستمی بەگریی لەش دژ بەو دوو پەتایە بەهێز بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی"بلۆمبێرگ"ی ئەمریکی ( 10ی تشرینی یەکەمی 2020)  بڵاویکردەوە: " زانایانی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لەزانکۆی هۆنگ کۆنگ لەئێستادا تاقیکردنەوەی تەختی لەسەر پەرەپێدانی جۆرە ڤاکسینێک دەکەن کە توانای ئەوەی هەبێت لەیەک کاتدا سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤ بەهێز بەکات دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەنفلۆنزای وەرزی، چونکە ئەو دوو پەتایە نیشانەکانیان تاڕادەیەکی زۆر لەیەک دەچن و کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ توش دەکەن. 

 

یۆن کووک، سەرۆکی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لەزانکۆی هۆنگ کۆنگ لەو بارەیەوە بە ئاژانسە ئەمریکییەکەی وتووە: "ئەو ڤاکسینەی کە ئێستا سەرقاڵی دروستکردنین لەڕێگەی لوتەوە وەک دڵۆپە وەردەگیرێت، نەک لەڕێگەی دەرزی." 

 

کووک ئاماژە بەوشکردووە: " قۆناغی یەکەمی تاقیکردنەوەی ئەو ڤاکسینە لەمانگی تشرینی دووەمی داهاتووا دەست پێدەکات و بڕیارە زیاتر لە 100 کەس بەشداری ئەو قۆناغە بکەن، ڤاکسینە نوێیەکە کاردەکات لەسەر زیادکردنی تەنە دژە ڤایرۆسەکان".

 

سەرۆکی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لەزانکۆی هۆنگ کۆنگ، جەختی لەوەشکردووەتەوە: " پێشتر ڤاکسینەکە لەسەر ئاژەڵ تاقیکراوەتەوە و ئەنجامێکی زۆر باشی بەدەست هێناوە".