گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەیەكی نوێ بۆ ناردنی 320 ملیارەکەی هەرێم دیاری كرا

2020.10.10 - 19:13
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەكی نوێ بۆ ناردنی 320 ملیارەکەی هەرێم دیاری كرا

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

 پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، دوو ڕۆژی داهاتوو عێراق موچەی تەواوی فەرمانبەرانی خۆی دابەش دەکات، بۆیە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا 320 ملیارەکەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 شێروان دوبەردانی، پەرلەمانتاری عێراق لەفراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان      ( 10ی تشرینی یەکەمی 2020) لە لێدوانێکدا بۆ ناس کوردی وتی: " لە ئێستادا حکومەتی عێراق بەردەوامە لە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرەکانی، دوو ڕۆژی دیکە بەتەواوەتی پڕۆسەی دابەشکردنی موچە لەعێراقدا کۆتایی پێ دێت".

 

 وتیشی: "بەگوێرەی زانیارییەکانمان دوای کۆتاییهێنان بەدابەشکردنی موچە فەرمانبەرانی عێراق، حکومەتی فیدراڵی لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیدا 320 ملیارەکە ڕەوانەی هەرێم دەکات".

 

 لەبارەی هۆکاری دواکەوتنی ناردنی 320 ملیارەکەی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانتارەکەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتی: " تاوەکو حکومەتی عێراق موچەی فەرمانبەرانی خۆی بەتەواوەتی دابەش نەکات ناتوانێت پارەکەی هەرێمی کوردستان  بنێرێت، چونکە فشاری شەقامی لەسەرە".