گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كيم جۆنگ ئون: شانازى دەكەم يەك هاووڵاتیى كۆرياى باكور تووشى كۆرۆنا نەبووە

2020.10.10 - 18:54
App store icon Play store icon Play store icon
كيم جۆنگ ئون: شانازى دەكەم يەك هاووڵاتیى كۆرياى باكور تووشى كۆرۆنا نەبووە

ناس کورد-

كيم جۆنگ ئون، سەركردەى كۆرياى باكور دەڵێت، شانازى بەوەوە دەكات كە هيچ هاووڵاتیيەكى وڵاتەكەى تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا نەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ڕۆيتەرز بڵاويكردوەتەوە، كيم جۆنگ ئون لەكاتى ئەو نمايشە سەربازييە گەورەيەى كە لە "پيۆنگ يانگ"ى پايتەختى وڵاتەكەى ئەنجامدرا لە وتەيەكدا وتويەتى: "شانازى بەوەوە دەكەم كە هيچ هاووڵاتيیەكى كۆرياى باكور تووشى ڤايرۆسى كۆرۆنا نەبووە".

 

ئەو سەرۆك گەنجە وتوشيەتى، " خۆپارێزى لە ڤايرۆسى كۆرۆنا COVID-19 ناكرێت بەبێ بوونى سۆسياليزم".

 

كۆرياى باكور يەكێكە لە داخراوترين و دابڕێنراوترين وڵاتەكانى جيهان كە لەلايەن ڕژێمێكى ديكتاتۆريەوە حكوم دەكرێت و ڕێكخراوە جيهانى و چالاكوانەكانيش متمانەيان بە قسەى سەركردەكانى ئەو وڵاتە نييە كە پڕوپاگەندەى ئەوە دەكەن تائێستا كۆرۆنا نەگەيشتووەتە وڵاتەكەيان و پێيانوايە دەيشارنەوە.

 

دواى زياتر لە 10 مانگ لە بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە جيهاندا تائێستا زياتر لە 37 مليۆن و 200هەزار توشبوو تۆماركراون و زياتر لە يەك مليۆن و 74 هەزار كەسيش گيانيان لەدەستداوە، هەروەها نزيكەى 28 مليۆن لە توشبووان چاكبونەتەوە.