گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: هیندستان ئامانجی داهاتوی داعشە

2019.05.03 - 15:35
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: هیندستان ئامانجی داهاتوی داعشە
ناس کورد- ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی باسیلەوەکردووە ئامانجى داهاتووى داعش پاش سریلانکا، وڵاتى هیندستانە، دەشڵێت، داعش گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە، لە ڕێکخراوێکی هەرێمیەوە بۆتە بەڕێوەبەرى کردەوە تیرۆریستییەکانى جیهان. . ڕۆژنامەی  ئێف پى ئەمریکی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باس لە باشوری ئاسیا دەکات، کە لە لایەن داعشەوە کراوەتە ئامانج، ئەوەشى خستۆتەڕوو، لە پاش هێرشەکانی ئەمدوایەى بۆ سەر سریلانکا، پێویستە هەموو ناوچەکە لە ئامادە باشیدا بن. . ئەو ڕۆژنامەیە پێیوایە کە شێوازی هێرشەکان و ئامانجە دیاریکراوەکانی داعش لە سریلانکا تا ڕادەیەک دوورە لە ئامانجە دیاریکراوەکانی ئەو ڕێکخراوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئامانجکردنى ئۆتێلەکانیش واتاى ئەوەیە دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر ئابوری و کەسانی بیانی لەو وڵاتانە. . ڕۆژنامە ئەمریکییەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، هێرشەکانی سریلانکا ئەوە دەردەخەن کە داعش گۆڕانکاری بەسەردا هاتوە، لە ڕێکخراوێکی هەرێمیەوە گۆڕاوە بۆ ڕێکخراوێک کە کردەوە تیرۆرییەکانى جیهان بەڕێوەدەبات. . لەبارەى ئامانجى داهاتووى ڕێکخراوەکەوە ئێف پی پێی وایە هیندستان یەکێکە لە دیارترین ئەو وڵاتانەى کە داعش دەیکاتە ئامانج لە داهاتودا. . .