گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستى تورکیا لەبارەی ڕێکكەوتنەکەی بەغدا و هەرێم و بوونی پەکەکە لە شنگال

2020.10.10 - 17:59
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى تورکیا لەبارەی ڕێکكەوتنەکەی بەغدا و هەرێم و بوونی پەکەکە لە شنگال

ناس کورد-

باڵيۆزى توركيا لە بەغدا هەڵوێستى وڵاتەكەى لەسەر ڕێکكەوتنى حكومەتى عێراق و هەرێمى كوردستان لەسەر بارودۆخی شنگال ڕاگەياند و هيواش دەخوازێت ڕێکكەوتنەكە بكەوێتە بوارى جێبەجێكردنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فاتح يەڵدز، باڵيۆزى توركيا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا (شەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاويكردووەتەوە: " هيوادارين ڕێكەوتنی حکومەتی عێراق و هەریم لەسەر دۆخی شنگال بچێتە بوارى جێبەجێكردنەوە و دەسەڵاتدارانى عێراق دەسەڵاتى شنگال وەرگرنەوە و كۆتايى بە  'داعش' و 'پەكەكە' بهێنن." 

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " هیوداریشین ئاوارە ئێزديەكان و ڕۆڵەكانى ناوچەكە كە ڕوبەڕووى لەناوبردن و سەركوتكردنێكى بەهێزبونەوە لەلايەن ئەو دوو داعش و پەکەکەوە، بە ئارامى بگەڕێنەوە ناوچەكانيان." 

 

يەڵدز ڕونيشيكردووەتەوە: " بەو بۆنەيەوە سەرلەنوێ تەئكيد دەكەينەوە كە ئامادەى هاريكارين لەگەڵ دەسەڵاتدارانى عێراقدا لەپێناو سەقامگيرى و ڕوبەڕوبونەوەى تيرۆر لە شنگال و ناوچەكانى ترى عێراق و هەر شوێنێك ڕێكخراوى تيرۆرستى لێبێت." 

 

لە دوو تویتدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، كە "ناس كورد" دیویەتی، وتەبێژی فەرمیی حكومەتی عێراق، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ (هەینی 9 تشرینی یەکەمی 2020)، جەختیكردەوە، ئەو رێككەوتنەی لە شەنگال كراوە بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی، دەسەڵاتی فیدراڵی بەهێز دەكات و كۆتایی بەدەسەڵاتی گروپە نامۆكان دەهێنێت و ڕێگا دەكاتەوە بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بەهاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان.    

 

هاوکات نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق وردەکاریى ڕێکەوتنەکەى نێوان حکومەتى هەرێم و فیدراڵى سەبارەت بە شنگال بڵاوکردەوە کە بەمێژووى وەسفدەکرێت بۆ چەسپاندن ئاسایش و ئۆقرەیى لەناوچەکەدا، کە ئەمە ناوەڕۆکەکەیەتی: 

 

یەکەم :گەڕانەوەى ئاسایش و ئارامی بۆ شارۆچکەى شنگال.   

  

دووەم: رێککەوتنى ئیدارى لەگەڵ حکومەتى هەرێم و پارێزگاى نەینەوادا کرا بەڕەچاوکرتنى داواکارییەکانى خەڵکى شارۆچکەکە.  

  

سێیەم: لەبوارى ئاسایشى ناوچەکەدا هێزى ئەمنیى فیدراڵ بەهەماهەنگى لەگەڵ هەرێمدا ئەرکەکە دەگرنە ئەستۆ.  

  

چوارەم: دابینکردنى خزمەتگوزارى بۆ ناوچەکە دەکەوێتە ئەستۆى لیژنەیەکى هاوبەشى نێوان حکومەتى فیدراڵ و حکومەتى هەرێم.  

 

لای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا (هەینی 9ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "رێکەوتنەکە ئەنجامی کارکردنی جیددی و دانوستانی چەندین مانگی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکانی شەنگال کە رووبەڕووی ئازار و مەینەتییەکی زۆر بوونەته‌وە لە سەر دەستی تیرۆریستانی داعش."