گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمان گرێی فرە بازنەیی یەکلادەکاتەوە.. دەوڵەتى یاسا و فەتح کۆوبونەوەکەیان جێهێشت

2020.10.10 - 16:32
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان گرێی فرە بازنەیی یەکلادەکاتەوە.. دەوڵەتى یاسا و فەتح کۆوبونەوەکەیان جێهێشت

ناس کورد-

پەرلەمانى عێراق دەنگیدا لەسەر پێشنیازێکى لیژنەى یاسایی لەبارەى پرسى فرە بازنەیی لە یاساى هەڵبژاردنەکاندا و چەند کوتلەیەکیش دانیشتنەکەیان جێهێشت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەى ڕاگەیاندنى پەرلەمان (10 تشرینی یەكەمی 2020) ڕایگەیاند، پەرلەمان لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا دەنگیداوە لەسەر پێشنیازێکى لیژنەى یاسایی تیابەت بە دابەشکردنى بازنەکانى هەڵبژاردن لەهەر پارێزگایەک بەشێوەیەکى یەکسان لەگەڵ ژمارەى کورسییەکانى کۆتاى ژنان.

 

سەرچاوەیەکى پەرلەمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "ئەندامانى دەوڵەتى یاسا و هاوپەیمانى فەتح هۆڵى پەرلەمانیان جێهێشتووە، لەگەڵ هەندێ پەرلەمانتارى پارێزگاى نەینەوا".

 

وتیشى کوتلە ئامادەبووەکان بریتین لە، سائیرون، یەکێتى هێزە نیشتیمانییەکان، پارتى و یەکێتى.

 

بەوتەى سەرچاوەکە، گفتوگۆ لەنێوان سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆکى کوتلەکان لە هۆڵى دانیشتنى پەرلەمان بەردەوامە، کۆبوونەوەکەش تا تەواوکردنى یاساى هەڵبژاردنەکان بەردەوام دەبێت.

 

لاى خۆیەوە، محمەد غەزى، ئەندامى لیژنەى یاسایى لەپەرلەمانى عێراق بەئاژانسى فەمیى عێراقى ڕاگەیاندووە، پەرلەمان دەنگ لەسەر بڕگەى یاسایى هەڵبژاردن تایبەت بەفرە بازنەى دەدات کە لە 3 بازنە تا 5 بازنەى هەڵبژاردن پێکبیت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، لیژنەیەکان دواى دەنگدانى پەرلەمان لەسەر یاساى هەڵبژاردنەکان خشتەیەکى تایبەت بەبازنەکانى هەڵبژاردن دادەنێت.

 

هاوکات، کاوە محەمەد، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى عێراق لە فەیسبوکی فەرمی خۆی نوسیویەتى: " دوێنێ شەو کۆبوونەوەی هەندێ لەفراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عیراق لەماڵی (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکى پەرلەمان کراوە کە لەکورد؛ پارتی و یەکێتی بەشداربوون، بۆیە تێپەڕاندنی ئەو پێوەرەی ئەمڕۆ کە بازنەکانی هەڵبژاردن بەقەدەر ژمارەی کۆتاکان بێت، لەکاتێکدا گومان لەتەواوبوونی نیسابی یاساییش هەبوو".

 

دەشڵێت: "دەرەنحامی رێککەوتنێکی ژێربەژێری ئەو لایەنانەیە کە دوێنێ شەو لەکۆبوونەوەکەدا بەشداربوون..ئێمە پێمانوایە ئەم پێوەرە زەرەرێکی زۆر لەژمارەی کورسییەکانی کورد دەدات لەناوچە کێشە لەسەرەکان، بەرپرسیاری ئەمەش پارتی و یەکێتی دەبن کە دیسان دوور لەیەکڕیزیی کورد و بۆ بەرژەوەندیی حزبی کاریان بۆ کرد و دەنگیان بۆ دا"