گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەدەغە و کەرەنتینە ڕادەگەیەنرێت؟

هەرێمى کوردستان ’’توندکردنەوەى’’ ڕێکارەکانى کۆرۆنا تاوتوێ دەکات

2020.10.10 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمى کوردستان ’’توندکردنەوەى’’ ڕێکارەکانى کۆرۆنا تاوتوێ دەکات

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆببێتەوە و وەزارەتى تەندروستیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بڕیارى قەدەغە و کەرەنتینەى گشتى ناکرێت، بەڵکو توندوتۆڵکردنەوەى ڕێکارەى تەندروستیەکان تاوتوێ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ حەوێزى، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستیی هەرێم (10 تشرینی یەكەمی 2020) بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "هەڵسەنگاندن بۆ ئەو دۆخەى ئێستا دەکەین بەهۆى هەڵشکانى ژمارەى توشبووانەوە، هەروەها بەدواداچوون بەڕەوشى تەندروستى خوێندنى قوتابیان دەکرێت ئەوانەى چونەتەوە قوتابخانە، لەگەڵ چۆنیەتى توند کردنەوەى ڕێکارە تەندروستیەکان، لەشوێنە گشتیەکان و دەزگا فەرمییەکاندا کە ئێستا نیمچە پابەندن".



لەوەڵامى ئەگەرى گەڕانەوەى کەرەنیتنەى گشتى، وتەبێژەکەى وەزارەتى تەندروستى وتى، "ئێستا هەموو خەڵک یان توشبووە یاخود بەرکەوتەیە لەگەڵ کۆرۆنادا و پرسى کەرەنتینەش ئاسان نییە و تا ئێستا لەئارادا نییە".



بەوتەى ئاسۆ حەوێزى، هەڵسەنگاندنى دۆخى تەندروستى قوتابیانى پۆلى یەکەم و دووەمى بنەڕەتى کە بڕیارى کردنەوەى دەوامى ڕاستەوخۆیان لەسەر دراوە لەقوتابخانەکاندا لەڕێگەى پشکنینەوە دەبێت.

 

ئەو کۆبوونەوەیەکە دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەى لیژنەکە دواى هەڵکشانى بەرچاوى ئامارەکانى توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان.

 

سامان بەرزنجی، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم (7ى تشرینى یەکەمى 2020) لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کرد، دواکەوتنی چون بۆ نەخۆشخانە تا ڕادەی خراپ بونی باری تەندروستی نەخۆشانی کۆرۆنا، ئەگەری ترسناکی و گیانلەدەستدانی نەخۆش زیاد دەکات و لەکاتی ئێستادا زۆربەی کۆمەڵگا بە بەرکەوتوو یان گومانلێکراو دادەنرێت.