کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا قایمقامی شەنگال داوایەکى بەپەلەى ئاڕاستەى عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە، بۆ ئەوەى "پەکەکە لەو ناوچانە دەربکات". . لەبارەى ئەو داوایەوە مەحما خەلیل قایمقامی شەنگال بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "هێزەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان "پەکەکە" لە ناوچەکانى شەنگال پێشێلكاری ئەنجامدەدەن و یاسای تایبەت بەخۆیان بەسەر خەڵكدا جێبەجێدەکەن، وەك كردنەوەی دەروازەی سنوری و وەرگرتنی سەرانە و ڕێگریكردن لە گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ وحاڵی خۆیان". . قایمقامى شەنگال وتیشی: "كار گەیشتۆتە ئەوەی هەڵبكوتنە سەر هەندێ ماڵی دانیشتوانی ناوچەكە، وە پەکەکە ڕێگرى دەکەن لە سەردانیكردنی ڕێكخراوە مرۆییەكان بۆ ناوچەكە، تەنانەت ئەو کەسانەى كە بیروبۆچوونیان لەگەڵ ئەوان یەكناگرێتەوە لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیردەکرێن". . "بەپێی دەستوری عێراق ئەو ناوچانە سەر بە عێراقن، پەکەکەش هێزێكی بیانییە، پێویستە بە یاسا ئەو هێزانە دەربكرێن، بۆ ئەوەى پرۆسەی جێگیركردنی یاسا لە شەنگال و دەوروبەری بەرقەرار بێت و پێیان بوترێت ئەو ئەركەی كە كێشتان بۆ لەناوبردنی داعش لە ناوچەكەدا كۆتایهاتووە"، مەحما خەلیل واى وت. . لەبارەى هۆکارى پەنابردن بۆ حکومەتى عێراق نەک هەرێم، قایمقمى شەنگال وتى، ئەو ناوچانە كوردستانین و پێشتر ئەو داوایەیان لە هەرێم کردووە، بەڵام ئێستا هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەو ناوچانە بوونیان هەیە و ناوچەکە لە ژێر فەرمانى بەغدادە. . .