گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بڕیارێکى نوێی لەبارەى ئۆجالانەوە دەرکرد.. ’’شەش مانگ قەدەغە’’

2020.10.10 - 15:10
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بڕیارێکى نوێی لەبارەى ئۆجالانەوە دەرکرد.. ’’شەش مانگ قەدەغە’’

ناس کورد-

میدیاى فەرمى پەکەکە رایگەیاند، تورکیا بۆ ماوەى شەش مانگ هەموو جۆرە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لە عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکە قەدەغەکردووە، بە پاساوی ئەوەى "نەخشەڕێی" رادەستی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فورات نیوزى سەر پەکەکە (10 تشرینی یەكەمی 2020) بڵاویکردەوە، بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندیی تەلەفونی لەلایەن سەرۆکایەتیی دەستەى چاودێریی و ئیداریی بەرێوەبەرایەیتی دەزگای سزای زیندانی ئیمراڵییەوە دەرکراوە و لە 7ی ئەم مانگەوە دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

 

ئۆجالان دوای ئەوەى 15ی شوباتی 1999 ڕەوانەى ئیمراڵی کرا، بۆ یەکەمجار و لە دوای 21 ساڵ و لە 27ی نیسانی 2020دا ڕێگای پێدرا لە رێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا پەیوەندی ئەنجام بدات.

 

هەروەها سێ زیندانی تر کەلەگەڵ ئۆجالاندان، کە لە ساڵی 2015ەوە براون بۆ ئیمراڵی، لەو کاتەوە بۆ یەکەمجار لە 27ی نیسانی 2020دا رێگا بەوانیش درا، کە پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام بدەن.