گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەرگایەکی گەورە دادەخات’’

پەرلەمانتارێکى پارتى: ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا چوار کاریگەریى جێدەھێڵێت

2020.10.10 - 14:12
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى: ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا چوار کاریگەریى جێدەھێڵێت

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنى هەرێم و بەغدا لەبارەى شنگالەوە دەرگایەکی گەورەى "هاتنى تیرۆریستان" دادەخات و کۆتایی بە باڵادەستى میلیشیایی دەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیزا فەلەکەین کاکەیی (10 تشرینی یەكەمی 2020) لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاند "ڕێککەوتنەکە هەنگاوێکی ئەرێنییە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی ۱٤٠، دەرەچەیەک دەبێت بۆ ئەوەی ناوچە دابڕێنراوەکان قۆناغ بە قۆناغ رەوشیان بەرەو ئاسایی کردنەوە بچێت و کۆتایی بە باڵادەستی میلیشایی بێت لەو ناوچانە".

 

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە ڕێککەوتنەکە چوار دەرەنجامى "ئەرێنى" دەبێت، وەک دەرکردنی هێزە میلیشیاکان و گەڕانەوەی دەسەڵاتی خۆجێی بە هەماهەنگی نێوان حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم، دورخستنەوەى مەترسی هێرشکردنە سەرى لەلایەن تورکیاوە، بەهۆى بوونی چەندین هێزی چەکداری نزیک لە پەکەکەوە.

 

دوو دەرەنجامەکەى دیکە بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە بریتین لە، نەمانى بەربەست لەبەردەم چەندین رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەى دەستی ئاوەدانی بۆ شنگال درێژ بکەن و لەرێگەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و ئاسەواری وێرانکارییەکانی داعشەوە بەڵگە و دۆکیۆمێنت کۆبکەنەوە.داخستنی دەرگایەکی گەورەی "هاتنی تیرۆریستان" لە سوریاوە بۆ عێراق و بەتایبەتیش ناوچە کوردستانییەکان. 

 

هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا (9 تشرینى یەکەمى 2020) رێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەى دۆخى شنگال و سەقامگیریی ناوچەکە.  

 

ڕێککەوتنە کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێناوە، داود شێخ جوندی نوێنەری شنكال لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، لە 2017 بەدواوە حەشدی شەعبی قەزاكە بەڕێوەدەبەن و لە ڕێككەوتنی بەغدا و هەرێمدا ڕای ئەوان لەبەرچاو نەگیراوە کە لە شارەكە دەسەڵاتیان هەیە.   

  

ئەم لێدوانەی جوندی لە ڕاپۆرتێكی رۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا هاتووە، كە (10 تشرینی یەكەمی 2020) بڵاوكراوەتەوە و ئەوەشی وتووە کە ڕێککەوتنەکە کاریگەرى نەرێنى لێ دەکەوێتەوە، چونکە بەشدارى بەو لایەنانە نەکراوە کە لەناوچەکەن بۆ پێکهێنانى ئیدارە و دیاریکردنى بەرپرسەکان.