گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکی پێشووی هەواڵگریی ئەمریکا زانیاری ئاشکرا دەکات

بەرپرسێکی ئەمریکی هەرا دەنێتەوە: ترەمپ ڕێگەی بە کوشتنی خاشقچی داوە

2020.10.10 - 13:09
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکی ئەمریکی هەرا دەنێتەوە: ترەمپ ڕێگەی بە کوشتنی خاشقچی داوە

ناس كورد-

بەڕێوەبەرى پێشووى دەزگاى هەواڵگريی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، سەرۆکى ئەمریکا و جارید کۆشنەرى زاواى و چەند بەرپرسێکى کۆشکى سپى ڕێگەیان بە محەمەد بن سەلمانى جێنیشینى سعودیە داوە بۆ ئەوەى جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووس بکوژێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى سی ئێن ئێنى ئەمریکی، جۆن برێنان، بەڕێوەبەرى پێشووى ئاژانسى هەواڵگریی ناوەندى ئەمریکا (CIA) ڕایگەیاند، پەیوەندى لەنێوان ئەمریکا و سعودیەدا هەیە و دەبێت لەپێناو بەرژەوەندى ستراتیژى هەردولادا بەردەوام بێت، بەڵام لە بەرامبەریشدا دەبێت لێپرسینەوە لە بەرپرسانى سعودیە و ئەوانى تریش بکات کە تاوان دەرهەق بە مافەکانى مرۆڤ ئەنجام دەدەن.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە: "بەداخەوە ترەمپ و کۆشنەر دەسەڵاتى پارچە پارچەکردنى خاشقچییان بە کوڕەکەى شاى سعودیە داوە، محەمەد سەلمان ستەمکارە و زۆربەى سعودییەکانى دووچارى ئازار و کوشتن و ئەشکەنجە کردووەتەوە بە چالاکوانانى ژنانیشەوە، گەر لە ترەمپیش پرسیار بکرێت بۆچى بێدەنگى لەئاست ئەو هەموو کارە وەڵامەکەى: لەپێناو پارەیە."

 

لەبارەى ڕاپۆرتەکەى دەزگاى هەواڵگریی ئەمریکا کە بەرزکراوەتەوە بۆ ترەمپ و تێیدا ئەوە سەلماوە کە جێنیشنى سعودیە دەستى لەتاوانى کوشتنى خاشقچیدا هەیە، برێنان دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە، من بۆماوەى پێنج ساڵ لە سعودیە کارم کردووە، هیچ تاوانێک بەبێ فەرمانى بەرزترین بەرپرسى دەسەڵات ئەنجام نادرێت، لەو باوەڕەدا نیم شا سەلمان ئەو فەرمانەى کردبێت، بەڵام کوڕەکەى دەسەڵاتى بەسەر دەزگا هەواڵگریی وڵاتەکەیدا هەیە و ترەمپیش ئەوە باش دەزانێت و بەردەوام دەرفەت بەدەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە  دەدات بۆ ئەنجامدانى کارى ترسناک و هانى جێنیشنى سعودیە دەدات بۆ ئەنجامدانى ئەو کارانە."

 

دواى چەند ڕۆژێک لەدیارنەمانى، ڕۆژى 2ى تشرینى یەکەمى ساڵى 2018 دۆزینەوەى تەرمى جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسى سعودیە بە پارچە پارچەکراوى لەناو باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لە تورکیا ئاشکرا کرا، لەوکاتەوە تا ئێستا کاردانەوە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ڕوداوەکە بەردەوامە.