گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆناڵدۆ ’’سنورە قەدەغەکراوەکان’’ی شکاند و چاوەڕێی سزایە

2020.10.10 - 12:56
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆناڵدۆ ’’سنورە قەدەغەکراوەکان’’ی شکاند و چاوەڕێی سزایە

ناس کورد-

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆى ئەستێرەى پرتوگالى و یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی یەکەم یاریزان بوو ئەو کەرەنیتنە تەندروستییەی کە هەفتەى ڕابردوو بەسەر یانەکەیدا سەپێنرا شکاندی و بەدواى ئەویشدا، چەند یاریزانێکى تر هەمان کاریان کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەى هەواڵی میدیاکانى ئیتاڵیا، یاریزان و دەستەى بەڕێوەبەرانی یۆڤانتۆس لە یەکێک لە هوتێلەکانى نزیک ناوەندى ڕاهێنان کەرەنتینەکراون دواى ئەوەى دەرکەوت یەکێک لە کارمەندەکانى دووچارى ڤایرۆسى کۆرۆنا بووە.

 

ڕۆناڵدۆ ڕازى نەبووە لەسەر مانەوەى بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک لە هۆتێل، چونکە ڕێگرى لێ دەکات لە چوونى بۆ یارى هەڵبژاردەی پرتوگال لەدژى ئیسپانیا.

 

ڕۆناڵدۆ و هاوپیشەکانى لە تیمەکە کەوتنە بەردەم دوو بژاردەى سەختەوە، بەڵام بەپێى پرۆتۆکۆڵى یەکێتى ئیتاڵیا پێویستیان بە پشکنینکى تر هەیە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بۆ ئەوەى ڕێگەیان پێبدرێت هوتێلەکە بەجێبهێڵن.

 

ڕۆناڵدۆ لەبەرامبەر بەڕێوەبەرى یانەکە و هاوپیشەکانیدا دەنگى بەرزکردووەتەوە و بڕیارى جێهیشتنى ژوورى گۆڕینى جلى یاریگاى ئەلیانز ستادیۆمی داوە.


ڕۆناڵدۆ یەکەمین یاریزان نەبووە کە کەرەنتینەى پێشێل کردووە، بەڵکو بەدواى ئەویشدا هەر یەکە لە پاولۆ دیبالاى ئەرژەنتینى و کوادراودۆى کۆڵۆمبى و دانیلۆى بەڕازیلى و ڕۆدیگۆى ئۆرگوایى و میریە دیمیراڵى تورکى کەرەنتینەیان شکاندووە چوونەتە پاڵ بژادەرى وڵاتەکەیان.


دواتر یۆڤانتۆس بەهۆى ئەو کارەوە ئەندامانى دەستەى تەندروستى ناوخۆى ئاگادار کردەوە و ناوى ئەو یاریزانانەى کە کەرەنیتنەیان شکاندووە بۆ داواکارى گشتى بەرزکرایەوە تا سزا بدرێن.